بێ ره‌زامه‌ندیى كورد ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌درێت کوردستانی

نوچه‌نێت

جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد پێشبینى ده‌كات، بێ ره‌زامه‌ندیى كورد ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ بدرێت و به‌ دووریشى نازانێ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌م كاره‌یان سه‌ركه‌وتوو بن.

ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى شوبات، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى پێشبینى ده‌كات، بێ ره‌زامه‌ندیى په‌رله‌مانتارانى كورد ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ بدرێت.

دوو جارى تر په‌رله‌مانى عێراق 
توانیویه‌تى بێ ره‌زامه‌ندیى كورد یاسا ده‌ربكات

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێنێ، ئه‌وا ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و بێ ره‌زامه‌ندیى كورد تێده‌په‌ڕێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌، جه‌مال كۆچه‌ر به‌ دوورى نازانێ سه‌ركه‌وتوو بن، تێپه‌ڕاندنى بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى، به‌ بێ كورد وه‌ك نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووبدات ئه‌وا له‌دواى 2003  یه‌كه‌مجار ده‌بێت بودجه‌ى گشتى عێراق بێ ره‌زامه‌ندیى كورد تێپه‌ڕێنێت. جه‌مال كۆچه‌ر دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌گوێره‌ى ده‌ستوور بودجه‌ ده‌بێت زامنى مافه‌كانى هه‌موو خه‌ڵك بێت له‌ زاخۆ و تا به‌سڕه‌ و نابێت كه‌س لێى بێبه‌ش بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین