سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشى هاوپه‌یمانى سائیروون به‌ فه‌رمى كشانه‌وه‌ى خۆى و ره‌وته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق راگه‌یاند و دووپاتیشى كرده‌وه‌ متمانه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ناوى ره‌وتى سه‌در له‌ حكومه‌تى عێراقدا به‌شدارن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى ته‌مووز، موقته‌دا سه‌در له‌ وتارێكى تۆماركراوى ته‌له‌ڤزیۆنى رایگه‌یاند، به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ناكات و متمانه‌یش له‌هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ناوى ره‌وتى سه‌در له‌ حكومه‌تى ئێستا و  داهاتوو به‌شدار ده‌بن.

سه‌در پێیوابوو ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت پيلانێكه‌ بۆ ملكه‌چكردنى عێراق و هۆشداریى ئه‌وه‌یش به‌ عێراقییه‌كان ده‌دات، ئاگادارى ئه‌وه‌ بن وڵاته‌كه‌یان چاره‌نووسى ئه‌فغانستان و سووریاى نه‌بێت.

پێشتر سه‌در رایگه‌یاندبوو، له‌ هه‌ڵبژارنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌شدارى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنن، بۆیه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى ئێستاى بڕیارێكى له‌ناكاو ده‌بێت.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین