موقته‌دا سه‌در  سیاسه‌تى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ هاووڵاتیان روون ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه‌ ئه‌م ره‌وته‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانه‌، سیاسه‌تى حكومه‌تى داهاتووى بۆ هاووڵاتیان روونكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ چه‌ندان بوارى یاسایى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌خۆ ده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" موقته‌دا سه‌در له‌ تویته‌ر سیاسه‌تى حكومه‌تى داهاتووى روونكردووه‌ته‌وه‌ و چه‌ندان خاڵى دیارى كردووه‌، كه‌ گوایە حكومه‌تى داهاتوو كارى له‌سه‌ر ده‌كات. ره‌وتى سه‌در براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌، به‌گوێره‌ى یاساكان بێت ئه‌وا ئه‌م ره‌وته‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى پێ راده‌سپێردرێت.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت سیاسه‌تى حكومه‌تى داهاتوو له‌ لاى سه‌در وه‌ك له‌ په‌یامه‌كه‌ى هاتووه‌ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ زۆر "تێكه‌ڵه‌" پێشتریش له‌ چه‌ندان په‌یامى تر سیاسه‌تى حكومه‌تى داهاتووى له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ روونكردووه‌ته‌وه‌. سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ده‌بێت هاووڵاتیانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هاوكار بن و حكومه‌تیش ده‌بێت رووخسارێكى چاكى چاكسازى و جێبه‌جێكردنى یاسا بێت. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌در چه‌ند شتێك دیارى كراوه‌، له‌وانه‌ رێگه‌نه‌دان به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر بۆڕى ئاو و ته‌لى كاره‌با، خراپ به‌كارهێنانى شوسته‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و گرتنى شه‌قامه‌كان. هه‌روه‌ها نابێت درۆ و ئاژاوه‌ى تایفه‌گه‌رى بڵاوبكرێته‌وه‌ و به‌رتیل بدرێت و هێرش بكرێته‌ سه‌ر كادیرانى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى.

نابێت بڕوانامه‌ى ساخته‌ هه‌بێت و نرخى شتومه‌ك به‌رز بكرێته‌وه‌ و قۆرخكاریى هه‌بێت، ده‌ست به‌ سه‌ر زه‌وى و ماڵى كه‌مینه‌كان دابگیرێت و خانووبه‌ره‌ى ته‌جاوز دروست بكرێت، نابێت تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ و رفاندن و هه‌ڕه‌شه‌ به‌كاربهێرێت و هه‌روه‌ها نابێت له‌ رۆژانى ره‌مه‌زان خواردن به‌ ئاشكرا بخورێت. نابێت ده‌ستدرێژى سێكسى و توندوتیژى خێزان هه‌بێت، هێرش بكرێته‌ سه‌ر بازگه‌ و پۆلیسى هاتوچۆ و پێشێلى یاساكانى هاتوچۆ بكرێت. نابێت ده‌ستدرێژى بكرێته‌ سه‌ر موڵكى تایبه‌ت و گشتى، رێگه‌ به‌ مافیاكانى سواڵكردن و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى تر ناكرێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین