حكومەتى عێراق بۆ مانگى داهاتوو نرخى نەوت بەرزدەكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حكومەتى عێراقى لەگەڵ سێ وڵاتى وەبەرهەمێنەرى نەوت لە رۆژهەڵات ناوەڕاست رايدەگەينن بە فەرمى مانگى داهاتوو نرخى نەوت بەرز دەكەنەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (١٣)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە، حكومەتى عێراقى لەگەڵ سىێ وڵاتى ترى بەرهەمهێنى نەوت لە رۆژهەڵاتتى ناوەڕاست بڕياريان داوە لە مانگى داهاتوو نرخى نەوت لەسەر كڕيارەكانى ئاسيا بەرزبكەنەوە. 

نەوتى عێراق 

سەبارەت بەنرخەكانيش نرخى نەوتى خاوى سووكى بەسڕە لە مانگى داهاتوو دوو دولار نيو بەرز دەكاتەوە، كە لە مانگى تەمووز دۆلارێك (٤٥) سەنت بوو، هەروەك نەوتى خاوى بەسڕە بە (٦٥) دۆلار بوو، كە ئەو نرخەش كەمتر بوو، لە نرخى نەوتى خاوى بۆرسەى عەمان و دوبەى. 

نەوتى ئێران

 لە لايەكى ترەوە كۆمپانيا نەوتى نیشتيمانى ئێران بە فەرمى نرخى نەوتى خاوى سووك و قورسى ئێرانى بەرزكردەوە بۆ مانگى داهاتوو، بە نزيكەى (٨٠) سەنت بۆ هەردوو جۆرەكەى، بۆ ئەوەى بەزرتر بێتەوە بە نزيكەى دوو دۆلار (٤٠) سەنت بۆ نەوتى قورس، هەروەها دۆلارێك و (٣٠) سەنت بۆ نەوتى سووك، بە بەراورد بە نەوتى خاوى عەممان و دوبەى. بەرزكردنەوەى نرخى نەوت لە ئێران لەكاتێكدايە نرخى نەوتى خاوى فوروزان و سروش بە بڕى (٧٥) سەنت و (٨٠) سەنت بۆ هەردوو جۆرى نەوت، لە مانگى ئاب بەرزدەبێتەوە. 

ئەوەش لەكاتێكدايە، لەو مانگە بەهۆى زيادبوونى داواكارى نرخى نەوتى برێنت ژمارەى پێوانەى بڕى بەرميلى (٧٥) دۆلارى تێپەڕاند.

نرخى كۆمپانياى ئارامكۆى سعوودى

 كۆمپانياى ئارامكۆى سعوودى بەفەرمى نرخى نەوتى خاوى سعوودى بۆ كڕيارانى ئاسيا لە مانگى ئابى داهاتوو بەرزكردەوە، نزيكەى (٨٠) سەنتى خستە سەر هەر بەرمێلێك، بەوەش بۆ ئەوەى بگاتە دوو دۆلار و (٧٠) سەنت بۆ هەر بەرميێك، زياتر لە نرخى نەوتى خاوى عەممان و دوبەى. هەروەك كۆمپانياكە نرخى بارهەڵگەرەكانى نەوتى عەرەبى بۆ ئەمريكا دياريكرد، كە دۆلارێك (٢٥) سەنت لەسەر ئاستى پێوانەيى، بە زيادكردنى (٢٠) لەو مانگەدا نرخەكانى نەوتى عەرەبى بۆ ئەوروپا (٨٠) سەنت بۆ دۆلارێك و (١٠) سەنت كەمترە لە ئاستى پێوانەيى، بە بەراورد بە دۆلارێك و (٩٠) سەنت لە مانگى تەمووز.

نەوتى كوێت 

هاوشێوەى سعووديە، حكومەتى كوێت نرخى فرۆشتنى نەوتى خاوى سووكى لە مانگى ئابى داهاتوو بە نزيكەى دۆلارێك زياتر لە مانگى پێشوو بەرزكردەوە، بەوەش دەبێتە دوو دۆلار و (٦٠) سەنت زياترە بۆ هەر بەرملێك لە نرخى بۆرسەى عەمان و دوبەى. سەبارەت بە فرۆشتنى نەوتى خاوى رەوانەكراو بۆ ئاسيا لە مانگى داهاتوو، دەگاتە دوو دۆلار و پێنج سەنت بۆ هەر بەرميلێك، ئەوەش (٨٠) سەنت زياترە لە نرخەكانى عەممان و دوبەى لە مانگى پێشوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین