یه‌كێتى له‌به‌رده‌م كامیانه: كۆده‌تا، گه‌له‌كۆمه‌كى، تاك سه‌رۆكی ؟
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ناكۆكییه‌كه‌ى ئه‌مجاره له چى جیاوازه؟
ئۆرگانه فه‌رمییه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ بافڵن
به‌ڵام ئه‌م ماناى بێ جه‌ماوه‌ربوونى لاهور شێخ جه‌نگى نییه
مێژووى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، پڕیه‌تى له باڵباڵێن و ململانێ و ناكۆكى، هه‌ندێك جار ئه‌و ململانێیانه به جیابوونه‌وه‌ی باڵێك یان ره‌وتێك كۆتایى هاتووه، ئه‌مه له مێژووى یه‌كێتى شاراوه نییه و زۆربه‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و حزبه‌یش له هه‌ر قۆناغێكدا بێت راشكاوانه باس له ناكۆكییه‌كان ده‌كه‌ن.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ناكۆكییه‌كى تر له‌ناو یه‌كێتى ده‌ركه‌وت، كه به‌گوێره‌ى هه‌موو زانیارییه‌كان ئێستایش ئه‌و ناكۆكییه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان چ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ جارى پێشوو هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه زۆربه‌ى ناكۆكییه‌كانى پێشتر له‌سه‌ر جیاوازى تێگه‌یشتن و تێڕوانینى سیاسى بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره تێڕوانینێكى سیاسى دیاریكراو ده‌رنه‌كه‌وتووه و وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت كێشه‌كه په‌یوه‌ندى به زیادكردنى ده‌سه‌ڵاتى دوو كاره‌كته‌ره ناكۆكه‌كه‌وه هه‌یه كه ئه‌وانیش "هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتین". ناكۆكییه‌كانى پێشووتر زۆرجار له‌سه‌ر ئاستى رێكخستن و جه‌ماوه‌رى بوو، ئه‌مجاره‌یان جیا له‌وه‌ى شێوه‌یه‌كى خزمایه‌تى و بنه‌ماڵه‌یى وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر گرنگترین دوو ده‌زگاى ئه‌و حزبه‌یه كه ئه‌وانیش ده‌زگاى زانیارى و دژه تیرۆرن. جیاوازییه‌كى تر ئه‌وه‌یه ناكۆكییه‌كانى پێشتر كه له‌نێو باڵه‌كانى یه‌كێتى ده‌بوو، به ئاماده‌بوونى مام جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌بوو، كه وه‌ك سه‌عدى پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ده‌یگوت، "هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كان به‌ده‌ست مام جه‌لاله‌وه بوو"، بۆیه مه‌ترسى ئه‌وه نه‌ده‌كرا ناكۆكییه‌كان له‌ده‌ست ده‌ربچن، كه‌چى ئێستا خودى هاوسه‌رۆكه‌كان له لووتكه‌ى ململانێیه‌كه‌دان و كه‌سێك له‌خۆیان باڵاتر نییه سه‌ره‌داوى كێشه‌كان به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
بۆ دژه تیرۆر و ده‌زگاى زانیارى ؟
ده‌زگاى دژه تیرۆر و ده‌زگاى زانیارى كه ئه‌وه‌ى دووه‌میان ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌و حزبه‌یه، دوو ده‌زگاى گرنگى ئه‌و حزبه‌ن و پێشتریش بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا له چه‌قى ململانێیه‌كان نه‌بوون. هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ى ئه‌م جاره ئه‌م دوو ده‌زگایه ده‌بنه خاڵى سه‌ره‌كى ململانێیه‌كان ئه‌وه‌یه، جیا له گرنگییه‌كه‌یان، هه‌ردوو هاوسه‌رۆك له‌رێگه‌ى ئه‌و ده‌زگایانه‌وه گه‌شه‌ى سیاسی‌یان كردووه و نه‌وه‌ك له رێكخستنه‌كان. هه‌ر یه‌كه‌یان له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ناو ئه‌و ده‌زگایه‌وه بۆ لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوون و به‌رپرسیارێتیان له‌ناو ئه‌و دوو ده‌زگایه هه‌بووه، بۆیه دژه‌تیرۆر و زانیارى له پێكهێنانى كاره‌كته‌رى سیاسى ئه‌وان رۆڵێكى گرنگى هه‌بووه، ته‌نانه‌ت به هێماى بوونى خۆیان ده‌زانن، بۆیه ململانێى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ى روویدا كۆده‌تایه یان "گه‌له‌كۆمه‌كى"؟
كاتێك ته‌نگژه‌كه سه‌رى هه‌ڵدا، لایه‌نگرانى یه‌كێتى بوون به دوو به‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ى كه لایه‌نگرى لاهور شێخ جه‌نگى بوون، هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ هه‌بوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانیان بۆ لادانى به‌رپرسانى زانیارى و دژه تیرۆر به "كۆده‌تا" وه‌سف ده‌كرد. له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ى لایه‌نگرى بافڵ تاڵه‌بانى بوون به گۆڕانكارییه‌كى ئاسایى وه‌سفى بڕیاره‌كانى بافڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر به وردى له ماناى "كۆده‌تا" وردبینه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به كۆده‌تا دانانرێت، چونكه كۆده‌تا به‌كارهێنانى هێزه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بافڵ كردوویه‌تى جیاوازه و گۆڕانكارى له‌چه‌ند پۆستێكى حزبى كردووه، كه خۆى له لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كه‌یه. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بابه‌تێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رووداوه‌كه به گه‌له‌كۆمه‌كى وه‌سف ده‌كات، وه‌ك هێما چه‌ند ناوێكیش ده‌بات كه گوایه له گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كه به‌شدارن.
لاهور و بافڵ تاڵه‌بانى له رێگه‌ى دژه تیرۆر و زانیارى
بۆ لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتن
ئه‌و په‌یامه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى تاكه په‌یامى لایه‌نه ناكۆكیه‌كانى ئه‌م دواییه ده‌بێت كه تا ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ى ده‌كرێت گه‌له‌كۆمه‌كییه؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره به ئاسانى نادرێته‌وه، تا پرسارێكى تر نه‌كرێت، گه‌له‌كۆمه‌كى له دژى كێ؟ له دژى یه‌كێتى یان لاهور شێخ جه‌نگى؟ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له په‌یامه‌كه‌ى پێیوایه ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌ییه له‌دژى یه‌كێتییه بۆیه دووپات له‌سه‌ر "به‌هێزبوونى یه‌كێتى ده‌كاته‌وه". هه‌ڵبه‌ته كاتێك ده‌زانرێت كه زۆر ئۆرگانى گرنگى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیین "وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت" ئه‌وا به‌كارهێنانى وشه‌ى گه‌له‌كۆمه‌كى بۆ رووداوه‌كه‌ى ئه‌م دواییه جێگاى پرسیار ده‌بێت، بۆیه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا، ئه‌و ناكۆكییه ئه‌ڵقه‌یه‌كى نوێیه له زنجیره‌ى ململانێیه‌كانى ناو یه‌كێتى به كۆمه‌ڵێك جیاوازییه‌وه، ره‌نگه ئامانج گێڕانه‌وه‌ى یه‌كێتى بێت بۆ سیسته‌مى تاك سه‌رۆكى "سكرتێرى گشتى".هه‌ر ماڵپه‌ڕه و په‌یجه‌كانى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ ناوى بافڵ تاڵه‌بانیان به سه‌رۆك بردووه و نازناوى "هاوسه‌رۆكی"یان نه‌هێشتووه، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كى نوێییه له ململانێییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌ناو یه‌كێتى كێ له‌گه‌ڵ لاهور و كێ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانییه؟
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت میدیاى یه‌كێتى له چه‌ند رۆژى رابردوودا به ئاشكرا پاڵپشتى هه‌وڵه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات، تا ئه‌م ساته هه‌ر یه‌كه له "پیوكه‌ى میدیا، كوردسات نیوز، گه‌لى كوردستان، كوردستانى نوێ" كه چوار ده‌زگاى سه‌ره‌كى و زمانحاڵى یه‌كێتیین په‌یامه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌لبومى ئه‌و وێنانه‌یان داناوه، كه ده‌رخه‌رى جێبه‌جێكردنى گۆڕانكارییه‌كانن له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه. ته‌نانه‌ت په‌یجى فه‌رمى پیوكه‌ى نووسویه‌تى گۆڕانكارییه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى به‌رده‌وام ده‌بێت و 16 پۆستى تر گۆڕانكارییان تێدا ده‌كرێت.
میدیاكانى یه‌كێتى پشت له لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كه‌ن
دوێنێ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى رووداو باسى له هه‌ڵوێستى كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژوه‌ندى یه‌كێتیى كردووه، كه دوو خاڵى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كۆسره‌ت ره‌سووڵ و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه پشتیوانى له‌گۆڕانكارییه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پاڵپشتى شاندى یه‌كێتى له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن "مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى قوباد تاڵه‌بانییه". بڵێسه جه‌بار فه‌رمان كه ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتییه شه‌وى رابردوو دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى گۆڕانكارییه‌كان كردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێ، "ده‌بێت گۆڕانكارى له مه‌كته‌بى سیاسیش بكرێت".
به‌ڵام ئه‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ماناى ئه‌وه نایه‌ت، كه لاهور شێخ جه‌نگى به ته‌نیا بێت و زۆربه‌ى ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى و له‌ناو به‌رپرسانى یه‌كیتى لایه‌نگرێكى زۆرى هه‌یه، ئه‌گه‌رچى ئێستا له ئۆرگانه فه‌رمییه‌كان ئه‌م خاڵه ده‌رناكه‌وێت.
كێ ناوبژیوانى ده‌كات؟
چه‌ندان رۆژنامه و میدیاى ناوخۆ و ده‌ره‌وه باسیان له‌وه كردووه، هه‌ر هه‌وڵێكى ناوبژیوانى له‌نیوان هه‌ر دوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى یه‌كێتى شكستى هێناوه، دوایین جار رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ له راپۆرتیكدا ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانى به‌رهه‌م ساڵحیش شكستى هێناوه. دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ عه‌بادى هاتووه‌ته سلێمانى و به دوور نازانرێ ئه‌ویش هه‌وڵێكى تر بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment