فیستیڤاڵێكى گه‌وره‌ بۆ بۆرخیس ئه‌نجام ده‌درێت کولتوور

نوچه‌نێت

بڕیار دراوه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین فیستیڤاڵێكى گه‌وره‌ به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى 122 مینى له‌دایكبوونى خۆرخى بۆرخیس نووسه‌رى به‌ناوبانگى سه‌ده‌ى بیسته‌م ئه‌نجام بدرێت و له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندى ئه‌و نووسه‌ره‌ به‌ فه‌لسه‌فه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر سینه‌ما ده‌كرێت.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى ته‌مووز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌رجه‌نتین بایه‌خێكى گه‌وره‌ به‌ نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌دات و بۆیه‌ فیستیڤاڵێكى گه‌وره‌ له‌ رۆژى له‌دایكبوونى ئه‌و نووسه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ 23ى مانگى داهاتوو، له‌ بۆینس ئایرسى پایته‌ختى ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌رچه‌نده‌ له‌ زۆر شوێنى دنیا ساڵانه‌ یادى بۆرخیس ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌ له‌ فیستیڤاڵى ئه‌مساڵ باس له‌ په‌یوه‌ندى بۆرخیس به‌ فه‌لسه‌فه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى به‌سه‌ر سینه‌ما بكرێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت ته‌واو نووسینه‌كانیشى به‌ نه‌وه‌ى نوێى خوێنه‌ران بناسێنرێن.

بۆرخیس له‌ 24ى ئابى 1899 له‌ دایكبووه‌  كه‌ ئه‌مساڵ 122 ساڵ به‌سه‌ر رۆژى له‌ دایكبوونى تێده‌په‌ڕێت، له‌ 14ى ته‌مووزى 1986 كۆچى دوایى كردووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ دیارترین نووسه‌ره‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین