ئه‌ردوغان بۆ ستایشى میسڕ پشت له‌ ئیخوانه‌كان ده‌كات هەواڵ

نوچه‌نێت

سامح شوكرى وەزیرى دەرەوەى میسر راگه‌یاند، "رێگریى توركیا لەوه‌ى هەڵاتووەكان و ئیخوان موسلمین لە راگەیاندنەوەكانەوە هێرش بكەنەسەر میسڕ، هەنگاوێكى ئەرێنیە بەرەو ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە".

رۆژى یەكشەممە چوارى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، سامح شوكرى وەزیرى دەرەوەى میسڕ لە لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگەیاندووه‌، "رێگریى توركیا لەوه‌ى هەڵاتووەكان و ئیخوان بۆ دەركەوتنیان و هێرشكردنە سەر میسڕ لە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سیاسەتێكە هاوهەنگە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەكان، هەنگاوێكى ئەرێنیشە، دەبێتە هۆى ئاساییبوونەوە و بەردەوامى پەیوەندییەكانمان".

لەبەشێكى ترى قسەكانى سەبارەت  ئاساییكردنەوەیى پەیوەندییەكان و كاریگەرى لەسەر دۆسیه‌ى لیبیا، شوكرى گوتى، "ئاساییبوونەوەى پەیوەندى نێوان توركیا و میسڕ، دەبێتە بنەمایەك بۆ ئاراستەى رووداوەكانى لیبیا، دۆخى لیبیا كاریگەرى لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى میسڕى هەیە، بۆ میسڕ گرنگە".

لەسەرەتاى مانگى ئایارى ئەمساڵ شاندێكى وەزارەتى دەرەوەى توركیا بە داوەتێكى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى میسڕ سەردانى ئەو وڵاتەیان كرد، بۆ ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانیان، كە لە (٢٠١٣) بەهۆى كودەتاى سەربازى بەسەر محەمەد مورسى پەیوەندى ئەو دوو وڵاتە لە زۆربەى ئاستە سیاسیەكان پچڕابوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین