سێ مادده‌ بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتیان زیاد ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیان بۆ حه‌وت مادده‌ زیاد ده‌كرێت و له‌ مانگى داهاتوودا دۆشاوى ته‌ماته‌ و نۆك و فاسۆڵیا له‌گه‌ڵ به‌شه‌ خۆراكه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.

محه‌مه‌د حه‌نوون گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى حوزه‌یران له‌ لێدوانێكى بۆ  ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" رایگه‌یاندووه‌، به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتیان زیاد ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشكراى كردوون، له‌مه‌ودوا به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ جگه‌له‌ برنج  و رۆنى زه‌یت و شه‌كر و ئارد، مادده‌كانى فاسۆڵیا و نۆك و دۆشاوى ته‌ماته‌ زیاد ده‌كرێن و به‌شه‌ خۆراكه‌كه‌ ده‌بێته‌ حه‌وت مادده‌ كه‌ هاووڵاتیان به‌ یه‌ك سه‌به‌ته‌ى خۆراكه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق دووپاتى له‌سه‌ر به‌رزى كواڵێتى مادده‌كان كردووه‌ته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ى هاورده‌كردنى ئه‌و ماددانه‌شى ئاشكرا كردووه‌ و ده‌ڵێ "برنجه‌كه‌ هیندى، دۆشاوه‌كه‌ توركى، فاسوڵیا ئه‌رجه‌نتینى، شه‌كر و زه‌یته‌كه‌یش به‌رازیلین". وه‌ك ده‌ره‌كه‌وێت زۆربه‌ى مادده‌كان هاورده‌كراون، ته‌نیا یه‌ك مادده‌یان نه‌بێت له‌ عێراق به‌رهه‌م دێت.

پێشتر وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئاشكراى كردبوو، دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ كه‌ به‌ "بایه‌عى" ده‌ناسرێت، به‌ چه‌ند توێژێك نادات كه‌ تواناى داراییان باشه‌ و بۆ ئه‌مه‌یش خشته‌یه‌كى بڵاوكردبووه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین