عێراق پرۆژەیەکی نوێ دەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

عێراق لە پێناو زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و زیاد بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بۆ کارپێخستنی وێستەگەکانی کارەبا، پلانێکی ستراتیژی دەخاتە ڕوو، ئەمڕۆ پێنچ شەمە پرۆژەی وێستگەی “عزل الغاز” لە کێلگەی  “أبوغرب/الجنوب 1” لە پارێزگای میسان کرایەوە.

لەوبارەیەوە وەزیری نەوتی عێراق لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکە، خواستی حکوومەتی عێراقی بۆ هاندانی کۆمپانیایە بیانیەکان خستەروو، و دووپاتیکردەوە  هەموو هەوڵێک دەخەنە روو بۆ ئەوەی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی برەخسێنن.

هەروەها ئیحسان عبدولجەبار لەبارەی پرۆژەی “عزل الغاز”ـــەوە ووتی" سەڕەرای قەیرانە ئابووری و داراییەکان، ئەمڕۆ عێراق پرۆژەیەکی گرنگ دەخاتە خزمەت هاوڵاتیانەوە، توانای ئەم پڕۆژەیە بەرهەمهێنانی 100هەزار بەرمیل نەوت و20 ملیۆن پێ سێجای گازە لە رۆژێکدا، ئەمەیش تۆمارێکی نوێ لە سەروەتی نیشتمانی عێراق تۆمار دەکات و بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا هەنگاو دەنێین"

عێراق هەوڵدەدات تا ساڵی 2023، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 4000 ملیۆن پێ سیجای گازی سروشتیە تا ئەو ماوەیە. وەزارەتی نەوتی عێراق توانیویەتی  تا ناوەراستی 2021، رۆژانە 1500 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی بەرهەم بهێنێت، ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان دێت بە رێژەی ٪50.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین