ئەنجوومەنى وەزیران: پابەندین بە یاساى بودجەى عێراق
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (16)ى حوزەیرانى (2021)، بەسەرپەرشى مسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆک وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان، کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیران بەڕێوەچوو.
بەپێى ڕاگەیێندراوێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای بودجەی فیدراڵی، جەختکردنەوەی حکومەتی فیدراڵیشی لە سەر جێبەجێکردنی یاساکە و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم، بەرز نرخاند.
هەروەها مسرور بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، دەستخۆشی لە شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بە جێگەیاندووە و بە هەموو شێوەیەک، داکۆکیان لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کردووە.
ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێم ئاماژەى بە سەردانییەکەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم کردووە بۆ ئەوروپا و دەشڵێت، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی بەلجیکا و یۆنان و ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتانە، ئامادەیی خۆیان بۆ درێژەدان بە هەماهەنگیی و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
هەر لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی دەوامی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و بڕیاردرا، لە هەفتەی داهاتووەوە، دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت، ئاسایی بکرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment