رووسیا به‌ دیداره‌كه‌ى جنێڤ گه‌شبینه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یۆری ئۆشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سیاسەتی ده‌ره‌وه‌ دەڵێ، "لووتکەی جنێڤ لەنێوان ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن بە سوود دەبێت بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، کە ئێستا گەیشتووەتە بنبەست".

ئۆشاکۆڤ دەڵێ جارێ نازانین کۆنگرەی هاوبەشی رۆژنامەنووسی لەنێوان هەردوو سەرۆک بەڕێوەدەچێت یان نا. لەبارەی ئەگەری واژۆکردنی بەڵگەنامە لەنێوان هەردوولا لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، ئۆشاکۆڤ دەڵێت "ئەمەش جارێ یەکلایی نەبووەتەوە و وەزارەتی دەرەوە تاووتوێی دەکات".

هەر لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، سەرۆکایەتی رووسیا دەڵێت، "گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی رووسیا و هاوتا ئەمریکییەکەی لە سێ بەش پێکدێت: کۆبوونەوەیەکی داخراو، دوو کۆبوونەوەی کراوە و فراوان، لەنێوان هەردوو کۆبوونەوەکەشدا ماوەیەک پشوو دەبێت.


ئەو کەسانەی یاوەریی ڤلادیمیر پوتین دەکەن بۆ کۆبوونەوەکە بریتین لە: یۆری ئۆشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سیاسەتی ده‌ره‌وه‌، سێرگى لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە، دیمیترى بیسكۆڤ گوتەبێژی کریملن، ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن، ڤالێری گیراسیمۆڤ سوپاسالاری رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە، ديمیتری کوزاک جێگری بەڕێوەبەری دەزگای سەرۆکایەتی رووسیا، ئەلیکسەندەر لاڤرینتیڤ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی رووسیا بۆ سووریا .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین