کێبرکێــــــــی چین و ئەمریکا لە بیرە نەوتێکی عێراق زیان لە کەرتی نەوتی دەدەن کوردستان- عێراق
کێبرکێەکانی نێوان کۆمپانیاییە چینی وئەمریکییەکان، کاریگەری لەسەر پەرەپێدانی کێلگە نەوتیەکانی عێراق دروست دەکەن

نوچەنێت

بڕیاری فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگە نەوتیەکانی قەرنە یەک و بەهێز بوونی ململانێــــــیەکانی نێوان کۆمپانیاییە ئەمریکی و چینیەکان، مەترسی لەسەر کەرتی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەکە نەوتیەکە و بازاڕی نەوتی عێراق دروست دەکەن.

بە واتایەکی تر، دۆزینەوەی کڕیار بۆ کڕینی 32.7%ـــــی پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل، لە کێڵگەی قەرنە یەک  کە توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیلی ڕۆاژنەی هەیە، ئەستەم دەخاتە بەردەم پرۆسەی بەرهەمێنان لە کەرتی نەوتی عێراق.

ناوەندی "العين الإخبارية" لە راپۆرتێکیدا بڕیاری کشانەوەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بە سیناریۆییەک بۆ فشارخستنە سەر کەرتی نەوتی عێراق و دورکەوتنەوە لە ئێران ناودەبات، هەروەها کێبرکێیەکانی کۆمپانیاییە  چین و ئەمریکایەکان لە کڕینی  32.7%ــی پشکەکان دەخاتە روو.

هاوکات ناوەندی “the Argos Media platform”ـــــــی تایبەت بە پرسەکانی وزە،لە ڕاپۆرتێکدا مەترسیەکانی پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیلی بۆ سەر کەرتی نەوت دەخاتە ڕوو، چەندین هۆکار و لێکەوتەی دواکەوتنی نەبوونی کڕیار بۆ پشکەکان  دەستنیشان دەکات

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کۆمپانیای نەوتی بەسرە، داواکاری دوو کۆمپانیای نەوتی چینی ڕەتکردونەتەوە، بێ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە داواکاریەکانی چینیەکان هەبێت، هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە حکوومەتی عێراق بە بیانووی فرەچەشنکردنی کاری کۆمپانیایەکان و وڵاتان بۆ کارکردن لە کیڵگەکانی عێراق، داواکاریی کۆمپانیاییە  چینیەکان لە لایان حکوومەتی عێراقەوە قەبوڵناکرێن

هەروەها کێشەی نرخی پشکەکان و نرخی خزمەتگوزارییەکان لە گرێبەستی دوور  مەودا، کێشە بۆ کڕیارە نوێیەکان دروست دەکات، چونکە بە گوێرەی یاساییەکان ، هەر کۆمپانیایەک پشکەکانی بفرۆشێت، پێوسیتی بە رەزامەندی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی بەسرە هەیە، پێوسیتە بە گوێرەی یاسا و رێساکانیان مامەڵە بکات.، ئەمانە هۆکاری سەرەکین لەبەردەم گرێبەستە نویێەکانی کڕینی ئەو پشکانەو، لە داهاتووشدا کاریگەریەکانی لەسەر راکێشانی وەبەرهێنی بیانی بۆ کارکردن لە عێراق  بە روونی دیار دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین