کرێى ئاوى ماڵان کەمکرایەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێ، کە کرێى ئاوى ماڵان کەمکراوەتەوە و دەشڵێت، ئەو هاووڵاتییانەى پارەى ئاوییان زۆر بۆ هاتۆتەوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو بکەن.

ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24ى گووت، لە ئێستادا کرێى ئاوى ماڵان بە رێژه‌ی (23%) كه‌مكراوته‌وه‌، هیچ هاوبەشێکێش لە (45) هەزار دینار زیاترى لێ ناسەندرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌، پێشتر تا (3) مانگ و بۆ هه‌ر مانگێك (100) هه‌زاریان لێوه‌رده‌گیرا، دوای ئه‌و 3 مانگه‌، مانگانه‌ ده‌بووه‌ (200) هه‌زار دیناره‌، به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستووه‌، مانگه‌ بڕی (80) هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.

لەبارەى ئەو هاوبەشانەى پارەیەکى زۆریان بۆ هاتۆتەوە، ئارى ئەحمەد دەڵێت، پێویستە سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بكه‌ن،‌ ئایا كێشه‌كه‌ له‌ پێوه‌ری ئاوه‌‌، ئایا هه‌ڵه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌یه‌‌، یان خۆیان ئاوی زۆریان به‌كارهێناوه‌، بۆ ئەوەى چاره‌سه‌ر بكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین