وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف : هه‌موو ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى دروست ده‌كرێن به‌ دیزاینى نوێیه‌ کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت به‌ نوچەنێت

محه‌مه‌د موشیر گه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ نوچه‌نێت دووپاتى كرده‌وه‌، پرۆسه‌ى دروستكردنى مزگه‌وت به‌ دیزاینى نوێ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى به‌ دیزاین نوێ دروست كراون ته‌واونه‌كراون تا دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌یان ده‌ربكه‌وێت.

چه‌ند مانگێگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف پێشبڕكییه‌كى دیزاینى بۆ مزگه‌وته‌كان راگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان دیزاینێكى نوێیان بۆ بكرێت و شێوازێكى كورده‌وارییان پێبدرێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌م پرۆسیه‌یه‌ به‌كوێ گه‌یشتووه‌، نوچه‌نێت به‌دواداچوونى كرد و به‌گوێره‌ى ئه‌م زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران به‌ده‌ستى كه‌وتووه‌، پرۆسه‌كه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ و به‌ڵكو چه‌ندان مزگه‌وتى نوێ به‌و دیزاینه‌ نوێیانه‌ دروست كراون.

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د موشیر گه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت گوتى، "چەند مانگێک بەر لە ئێستا وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند دیزاینی مزگەوتەکان دەگۆڕێن بۆئه‌وه‌ى شێوازێکی کوردەواری پێ بدرێت، ئەو پرۆژەیه‌ ئێستا بەردەوامە و لە هەر چ مزگەوتێک دروست بکرێت لە کوردستان لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی هەڵەبجە، دەبێت بەو دیزاینە کوردەوارییە دروست بکرێت".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌م ئه‌ندازیار و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف باسى له‌وه‌ كرد ره‌زامه‌ندییان داوه‌ به‌ دروستكردنى چه‌ندان مزگه‌وتى نوێ به‌ڵام رێگه‌یان به‌وه‌ نه‌داوه‌ مزگه‌وت له‌ نزیك مزگه‌وت دروست بكرێت.

محه‌مه‌د موشیر گه‌ردى گوتى، "هەموو مزگەوتێک لە دوای ئەوەی ئێمە رامانگەیاند، مۆڵه‌تى دروستكردنى دراوه‌ به‌ دیزاینى نوێیه‌، لەوەتەی دەستیپێکردووە رەنگە ئێستا لە بناغەی دا بێت، لە سەرەتا بێت، مزگەوت دروستکردنیش لەوانەیه‌ ساڵێک دووان بخایه‌نێت، بۆیه‌  تا تەواونه‌بێت رووخسارى ده‌ره‌وه‌ى ده‌رناكه‌وێت، بۆیه‌ ئێستا دیزاینه‌ نوێیه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتوون".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین