کۆمپانیای BP هەوڵی کردنەوەی کۆمپانیایەکی تایبەت لە عێراق دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای BPـی بەریتانی هەوڵی کردنەوەی کۆمپانیاییەکی نوێ دەدات بۆ کارکردن لە کێلگە نەوتییەکانی عێراق. ئەو کۆمپانیاییە نوێیەی کە بەریتانییەکان خواستی کردنەوەیان هەیە، تایبەت دەبێت بە پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی رومێلە، کە بە گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراق دادەنرێت و هاوبەش دەبێت لە گەل کۆمپانیای “PetroChina”ـی چینی کە لە کێلگەی رومێلە کاری بەرهەمهێنان دەکات، هاوکات کۆمپانیای BP، ئامانجێکی تری لە کردنەوەی کۆمپانیاییە نوێییەکەی، کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆنی دژی ژینگەیە.

کێلگەی رومێلە، بە سێ یەم گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت دادەنرێت لە جیهاندا، خاوەن 17 ملیار نەوتی یەدەگی شیاوە بۆ بەرهەمهێنان. 

بڕیار وایە کۆمپانیای نوێی BPـی لە رووی پرسە داراییەکانەوە سەربەخۆ بێت لە کۆمپانیای BPـی مەزن کە پێشتر لە عێراق کاری کردووە، بە تایبەت لە پرسی قەرزەکانی، هەروەها کۆمپانیای بەریتانییەکە هەوڵ دەدات لە رێگەی ئەو کۆمپانیاییە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاییەکانی بەسرە و سۆمۆ بکات بۆ بە بازارکردنی نەوتی کێڵگەی رومێلە.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیای BPـی، بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ دووبارە کارکردنی بەهێزی لە کێلگە نەوتییەکانی عێراق، لە ساڵی 2009، دوای 35 ساڵی پر ئاڵۆزی، کۆمپانیای BP یەکەم کۆمپانیای نێودەوڵەتی بوو دووبارە دەستی بە کاری وەبەرهێنان کردەوە. جگە لە کێلگەی رومێلە، کۆمپانیای BP، هاوکاری حکوومەتی عێراق دەکات لە پەرپێدان بە ژێرخانی کێلگەی نەوتی کەرکوک، کە خاوەن 9 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین