هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی كێشەیەكی تر دەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە چواری تشرینی یەكەمی 2023 كۆمەڵێك كۆمپانیا لەوانە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy، ShaMaran Petroleum)، لێدوانیان بۆ ماڵپەڕی "ئینرجی ڤۆیس" داوە و دووپاتیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، ئەوان لە بارودۆخێكدا نین كە بتوانن دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بكەنەوە، چونكە نازانرێت چۆن شایستە داراییەكانی ئەوان دەدرێت.
گوتەبێژی كۆمپانیای "ئەدیپیك" باسی لەوە كردووە ئەو كۆمپانیایانە دەتوانن بڕی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت فەراهەم بكەن، بەڵام لە هەمان كاتدا باس لەوەش كراوە، بڕی ملیارێك دۆلار مووچە قەرزارن و داواش دەكەن ئاستی بەرهەمهێنان تا ئەوپەڕی بەرز بكرێتەوە.
لێدوانێك بە ناوی كۆمەڵەی پیشەسازی پترۆڵ لە كوردستان APIKUR بۆ ماڵپەڕەكە دراوە و تێیدا هاتووە، "ئەندامانی بەرهەمهێن ناتوانن نەوت بەرهەم بهێنن، تا ئەو كاتەی روون دەبێتەوە چۆن مافی ئەوان دەدرێت". ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە ئەم مافە لە لای حكومەتی هەرێمی كوردستان نەماوە و بۆ حكومەتی فیدڕاڵی گوێزراوەتەوە، بۆیە دەبێت ئەمە دیاری بكرێت كە چۆن شایستە داراییەكانیان دەدرێت.
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئاداری رابردووەوە وەستاوە، ئەمەش بەگوێرەی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەر بە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، لەسەر سكاڵایەكی عێراق، كە رێگە بە توركیا نادات بێ رەزامەندی عێراق مامەڵەی وزە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات. هەر چەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر هەناردەی نەوت رێككەوتوون، كەچی تا ئێستا دەست بە پرۆسەكە نەكراوەتەوە و توركیا بیانووی جیاجیای هەیە. رۆژی دووشەممەی رابردوو ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment