هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ناكشێنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات و له‌برى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق باس له‌ دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێنجى حوزه‌یران فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌نێوان لیژنه‌ى سه‌ربازى عێراق بۆ كاروبارى ته‌كنیكى له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ى ئه‌نجامى داوه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ كه‌ به‌شێكى له‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "عه‌ره‌بیه‌" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، لایه‌نى ئه‌مریكى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ریى عێراق ده‌گرێت.

دواتریش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆى ستراتیژى كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ مانگى ته‌مووز یان ئابى داهاتوو جارێكى تر كۆده‌بنه‌وه‌.

وه‌ك تێبینى ده‌كرێت له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق نه‌كراوه‌ و ته‌نیا باس له‌ دووباره‌ بڵاوپێكردنه‌وه‌ كراوه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو كه‌ دیار نییه‌ له‌ به‌غدا یان واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چن، میكانیزمێك بۆ ئه‌و ئامانجه‌ داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ى لێدوانى فه‌رمى ئه‌مریكا دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازى له‌ عێراق ماوه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 له‌ په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكایان ده‌ركردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین