رووسیا هێڵێکی تری گازی سروشتی دەخاتە کار ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای نۆڤاتیکی ڕووسیی، چوارەم هێڵی پرۆژەی یامال دەخاتە کار، دوای ئەوەی بەهۆی کیشە تەکنیەکان لە کاتی خۆی کاری بەرهەمهێنانی ئەنجام نەدا، کۆمپانیای نۆڤاتیک، بە گەوەرە کۆمپانیایەکی زلهێزی رووسیا دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی نەوت وگازی ڕووسیا، هەروەها کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی یاماڵی ڕووسیایە، و پێشبینی دەکرێت ئەو پرۆژەیە ببێت بە مەزنترین دابینکەری گازی سروشتی بۆ بازارەکانی ‌هیندستان و چین.

پرۆژەی یامال دەکەوێتە بەندەری سابیتا لە  باکووری جەزیرەی یامال ،و باکووری وڵاتی رووسیا و یەکێکە لە هێڵە ستراتیژیەکانی چین ورووسیا، بۆ دابینکردنی وزە، هەروەها دەکەویتە سنووری پرۆژەی پشتێنەی بازرگانی چین. توانای بەرهەمهێنانی هێڵی چوارەمی پرۆژەی یامال ، سالانە زێدەتر لە 950 هەزار تۆن گازی سروشتییە.

بە گوێرەی دواین راپۆرتەکانی کۆمپانیای نۆڤاتیک، توانای بەرهەمهێنانی ئەو سێ هێڵەی پێشوو لە 2020ـدا زیاتر لە 17.4 ملیۆن تەن گازی سروشتیی بووە، هەرچەندە بە هۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا، ئاستی بەرهەمهێنان دابەزییوە، بەڵام لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە چوارچیوەی پرۆژەی یامال، لە هەڵکشانی بەردەاوامدایە، لە  5 مانگی یەکەمی ساڵدا، زیاتر لە 5 ملیۆن تەن گاز لەو پڕۆژەیە بەرهەم هاتووە.

کۆمپانیای نۆڤاتیک پشکی شێری لە جێبەجێکردنی پرۆژەی یامال هەیە و پشەکەکانی تر لەلایان کۆمپانیای   سیۆنۆپێک و،  CNBC   تۆتال و میتۆسی  جێبجێدەکرێن، ئامانجی رووسیا دووهێندەکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی سروشتی LNG بۆ بازارەکان بۆ ئەوەی بگات بە 140 ملۆن تەن لە 2035ـدا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین