حکوومەت و پەرلەمانى کوردستان لەسەر پرسى مووچە و قاچاخچییەتى کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
دوێنێ سێشەممە، (1)ى حوزەیران، د. ڕێواس فایق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانى، لە ڕوونکردنەوەیەک ڕاگەیاند بوو، "زیاتر لە جارێک داوای ئامادەبونی حکومەتمان کردوە، بەڵام وەڵامی ئیجابیمان وەرنەگرتوە، بۆیە 56 پەرلەمانتار داوایەکیان پێشکەشکردوە کە دانیشتن بکرێت بەبێ ئامادەبونی حکومەتیش لە بەرامبەردا 65 پەرلەمانتار یاداشتێکیان ئامادەکردووە و دەیانەوێت حکومەت ئامادەبێت بۆ ئەوەی باسی موچە بکرێت".
هەروەها عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمان لەسەر پرسى لێبڕینى مووچە و قاچاخچیەتى خاڵە سنوورییەکان دەبێ، هەروەک بە بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، یاداشتێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، سەرۆکی پەرلەمان پێی گوتین کۆبوونەوەی داهاتوو لەسەر دۆخی لێبڕین مووچە دەبێت.
ئەو ئەندام پەرلەمانى کوردستانیش گووتیشى، دەتوانرێ بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان، پێداچوونەوە بە سیستەمی باج و ئیرداتى نەوت، جێبەجێکردنی یاسای چارەسەری کێشەی مووچە بکرێت.
لەبەر شاندى هەرێم لە بەغدایە، چونکە وەزیرى داراییشیان لەگەڵ، بۆیە وا بڕیارى هەفتەى داهاتوو، دواى هاتنەوەى شاندەکە، حکوومەتى هەرێم و پەرلەمان کۆبوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment