سەرۆک بارزانى و شاندێکى رەوتى سەدر پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لەگەڵ شاندێکى باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری، "پێکهێنانى حکومەتى تازەى عێراق" تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە چوارى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک مسعود بارزانى لە سەلاحەدین پێشوازى لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى هاتووە، "جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین