ڕووسیا هێزی زیاتر دەنێرێتە ناوچە سنورییەکان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە – DW

وەزیری بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، هێزی زیاتر ڕەوانەى ئەو ناوچانەی دەکەن، کە هاوسنوورن لەگەڵ ناتۆ، ئەو لێدوانەش لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک ماوە بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نیوان هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا.

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئایار رایگەیاند، وڵاتەکەی ٢٠ یەکەی دیکەی سەربازی ڕەوانەى ناوچەکانی سنووری ڕووسیا لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ دەکات.

شۆیگو لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنیی وڵاتەکی هەروەها وتی، "هەڵسوکەوتی هاوڕێ ڕۆژئاواییەکانمان دەبێتەهۆی تێكدانی سیستەمی ئاساییشی جیهان".

شۆیگو لە نموونەی گلەییەکانی لە ولاتانی ڕۆژئاوا، ئاماژەی کرد بە زیادکردنی چالاکییە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی نزیک سنووری ڕووسیا، وەکو هێنانی مووشەکی ستراتیجیی ئەمریکی بۆ ناوچەکە و چالاکییە سەربازییە دەریاییەکانی ناتۆ لە نزیک ڕووسیا.

لە بەرامبەر ناتۆ دەڵێت زیادکردنی چالاکییە سەربازییەکانیان لە ناوچەکەدا وەڵامە بۆ کردەی دوژمانکارانەی رووسیا دژ بە وڵاتانی دراوسێی وەکو ئۆکرانیا و جۆرجیا، بۆیە ناتۆ دەیەوێت ئاستی ئامادەسازیی خۆی پیشان بدات بۆ هەر ئەگەرێکی داهاتوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین