ئەمڕۆ بەغدا و هەرێم کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەشەى پەیوەستە بە پشکى لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق، دوێنێ شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێم گەیشتە، وتەبێژى قوباد تاڵەنیش دەڵێت، حکوومەتى هەرێم بە بەغداى ڕاگەیاندووە، کە ئامادەن ئەو بڕگانەى پەیوەندییان بە ئەوانەوە هەیە جێبەجێى بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (31)ى ئایار، وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندى هەرێمى کوردستان بە کۆبوونەوەکانى بکا لەگەڵ حکوومەتى، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش بە رووادوى راگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە کە لە یاسای بودجەدا هاتووە، ئامادەین بڕگەکانی پەیوەندیدار بە خۆمانەوە بە تەواوی جێبەجێبکەین؛ پێویستە حکومەتی عێراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

هاوکات ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، پێوست دوو هەفتە دوای پەسندکردنی یاسای بودجە، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای بکردایە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دواى تێپەڕبوونى دوو مانگ لە پەسندکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى (2021)ى عێراق، تا ئێستا بەغدا شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستانى نەناردووە و هیچ یەکێک لە بڕگانەى پەیوەستە بە کورد بە یاساى بودجەدا جێبەجێ نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین