ئیسرائیل به‌رپرسێكى باڵاى عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات ئیسرائیل رێگه‌ى به‌ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق نه‌داوه‌ به‌ فڕۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌ر راسته‌وخۆ له‌ ئوردنه‌وه‌ به‌ره‌و رامه‌ڵاى فه‌ڵه‌ستین بچێت، به‌ڵكو گوتوویه‌تى ده‌بێت به‌ ده‌روازه‌كانى ئیسرائیل تێپه‌ڕێت، ئه‌مه‌یش ئه‌عره‌جى ناچار كردووه‌ واز له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بهێنێ و بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق.

رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات ئیسرائیل رێگه‌ى به‌ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق نه‌داوه‌ به‌ فڕۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌ر راسته‌وخۆ له‌ ئوردنه‌وه‌ به‌ره‌و رامه‌ڵاى فه‌ڵه‌ستین بچێت، به‌ڵكو گوتوویه‌تى ده‌بێت به‌ ده‌روازه‌كانى ئیسرائیل تێپه‌ڕێت، ئه‌مه‌یش ئه‌عره‌جى ناچار كردووه‌ واز له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بهێنێ و بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق.

پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌نگۆى جیاوازى دروستكردووه‌. دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى ئایار ئاژانسى هه‌واڵى عێراق (واع) بڵاوى كرده‌وه‌ قاسم ئه‌عره‌جى سه‌ردانى رامه‌ڵا ده‌كات بۆئه‌وه‌ى دیدار له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستین بكات. هه‌واڵى ئاژانسه‌كه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكى كورتى نووسینگه‌ى ئه‌عره‌جى وه‌رگیرابوو، كه‌چى دواتر وا بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ هۆكارى ته‌نكیكى سه‌ردانه‌كه‌ پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك ماڵپه‌ڕى تریش بڵاویان كرده‌وه‌ به‌ هۆى تووشبوونى یه‌كێك له‌ شانده‌كه‌ى ئه‌عره‌جى، سه‌ردانه‌كه‌ دوا خراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى ئایار رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات هۆكاره‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ لایه‌نى ته‌كنیكى و تووشبوون به‌ كۆڕۆنا نه‌بووه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل بووه‌.

به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تى رێكخستنى سه‌ردانه‌كه‌ ده‌كات و  ده‌ڵێ بڕیار بوو له‌ ئوردن فڕۆكه‌یه‌كى هه‌لیكۆپته‌ر ئه‌عره‌جى راسته‌وخۆ به‌ره‌و رامه‌ڵا بگوازێته‌وه‌، كه‌چى له‌ دوایین خوله‌ك ئیسرائیل په‌یامى ئه‌وه‌ى ناردووه‌ رێگه‌نادات راسته‌وخۆ فڕۆكه‌ به‌ره‌و رامه‌ڵا بچێت و ده‌بێت شانده‌كان به‌ ناچاریى به‌ ده‌روازه‌كانى ئیسرائیل بچێته‌ رامه‌ڵاوه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ ئه‌عره‌جى و شانده‌كه‌ واز له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق.

دوێنێ ریاز مالیكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌وه‌، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند سه‌ركه‌وتنى غه‌زه‌ نابێته‌ هۆكارێك بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستین لاواز بكرێت و به‌ڵكو عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ فه‌رمى ده‌ناسرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین