گفتوگۆی باڵوێزی ئێران و وەزیری کشتوکاڵی عێراق بۆ پەرەپێدان بە هاوکارییەکان ئێران

نوچه‌نێت

ئیرەج مەسجدی، باڵيوزی ئێران لە عێراق لەگەڵ کەریم خةفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێراق دیداری کرد و دەربارەی پرسە جیاوازەکان و پەرەپێدان بە هاوکارییەکان بە تایبەت لە بواری کشتوکاڵدا گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" بڵاوی کردەوە، مەسجدی لە درێژەی کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە میانەی دیدار لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق، دوایین دۆخی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و تارانی لە بواری کشتوکاڵدا تاوتوێ کرد.

لەو دیدارەدا باس لە میکانیزمەکانی پەرەپێدان بە هاوکارییەکان لە بواری کشتوکاڵ لە نێوان بەغدا و تاران کرا.

هەروەها سەردانی وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە ئێران و بانگهێشتکردنی ليژنەی ئابووری عێراق بۆ پیشانگای نێودەوڵەتی ئاژەڵ و پەلەوەرەکان کە بڕیارە لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە بچێت، باسێکی تری ئەو گفتوگۆیانە بوو.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین