توركيا چەکدارى زیاتر بۆ لیبیا دەنێرێت
نوچەنێت:
دوێنێ يەكشەممە (١٦)ى ئايار، جابوڵا شەيبانى ئەندامى پەرلەمانى ليبيا بە ڕاديۆى (سەبونتيك)ى رووسى رايگەياند، بە پێیى ئەو رێکكەوتنەى تورکیا لەگەڵ حكوومەتى ويفاقى نشتيمانى واژۆى كردبوو، بەسەرۆكايەتى فايز سەراج، توركيا نايەوێت هێزەكانى لە ليبيا بكێشێتەوە.
لە بەشێكى ترى قسەكانییدا باسى لەوەشکردووە، بوونى ئەو هێزانە هەڕەشەيە لەسەر ئاگربەست، لە هەر چركەساتێك بێت ئەو ئاگربەستە كۆتايى پێدێت. دەشڵێت، پێويستە حكوومەتى يەكێتیى نيشتيمانى، دەسەڵاتى خۆى بۆ چەسپاندنى سەقامگيرى بەسەر تەواوى ليبيا بچەسپێنێت.
سەبارەت بە لێكەوتەكانيشى جابوڵا شەيبانى رايگەياند، بوونى ئەو هێزانە كاريگەریى خراپى دەبێت لەسەر پرۆسەى سياسى و هەڵبژاردنى داهاتوو لیبیا، كە پێويستى بە سەقامگيرى و دەستەبەركردنى ئارامى تەواو هەیە.
ئەو ئەندام پەرلەمانەى لیبیا ئەوەشى خستۆتەڕوو، نەتەوە يەكگرتووەكان تواناى فشار خستنەسەر ئەو وڵاتانەى هەيە، كە پێشێلى قەدەغەكردنى ناردنى چەك دەكەن لە لبييا، دەتوانێت ناچارييان بكات دەست هەڵگرن لە رەوانەكردنى چەك بۆ ليبيا، چونکە لايەنە ناكۆكەكانى ليبيا تواناى راگرتنتى هێنانى ئەو چەكانەيان نييە، كە لە دەرەوە دێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment