واشنتۆن پۆست: ئێران ساڵی ٢٠٠٣ دەیتوانی بۆمبی ئەتۆم دروست بکات
نوچهنێت
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، دەیڤید ئولبرایت، سەرۆکی پەیمانگەی واشنتن بۆ زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی و سارا برکهارد، لێکۆڵەری ئەو پەیمانگە بە گەڕانەوە بۆ بەڵگەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کتێبێکیان نووسیوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە. ناوی ئەو کتێبە "هەوڵی مەترسیداری ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی"یە.
کتێبی Iran's Perilous Pursuit of Nuclear Weapons بە پێی ناوەڕۆک و بەڵگەکانی ئهرشیفی ئەتۆمی ئێران ئامادە کراوە. ئەو ئهرشیفەی کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ئۆپەراسیونێکی ورددا دزینیان.
کۆپییەک لەو کتێبە پێشوەخت ڕادەستی واشنتۆن پۆست کراوە و ئەو ڕۆژنامە چەند بەشێکی ئەو کتێبەی بە کورتی لە ڕاپۆرتێکدا هێناوە.
نووسەرانی ئەو کتێبە گوتویانە کۆماری ئیسلامیی ساڵانێکە توانای پێویستی بۆ دروستکردنی خێرای بۆمبی ئەتۆم هەیە و لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەگەر بیویستایە دەیتوانی بۆمبی ئەتۆم بەرهەم بێنێت.
ئۆلبرایت و برکهارد نووسیویانە ئەو بۆمبە، بۆمبێکی بە تەواوەتی دروستکراوی ئێران بووە و لە شوێنێکی تر ڕادەستی نەکراوە. ئەو نووسراونە بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی سەرەکی موحسێن فەخریزادە لە پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران، گوتویانە ئەو وڵاتە ساڵی ٢٠٠٣ کێشە تەکنیکییەکانی بەردەم دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی تێپەڕاندووە و لەو ساڵەدا ئامادە بووە بۆمب تاقی بکاتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە بەشیک لەو کتێبەدا هاتووە: "هەوڵەکان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم لە ساڵی ٢٠٠٣دا کۆتاییان پێهات. لەو کاتەدا پسپۆڕانی ئێرانی هەموو کێشەکانی بەردەم دروستکردنی چەکیان چارە کردبوو و تەنیا پێویستیان بە سەرچاوەیەکی جێ متمانەی سووتەمەنی پشکیاو (یورانیۆمی پیتیندراو یان پلۆتۆنیۆم) بوو.
نووسەرانی ئەو کتێبە گوتویانە، هەرچەندە کوژرانی فەخری زادە گورزێکی گەورەی لە ئێران داوە بەڵام گورزی کورتخایەنی لە توانای ئەو وڵاتە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی داوە. بە گوتەی ئەو نووسەرانە، ئەگەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی بیانەوێت بۆمب دروست بکەن، دەتوانن بە خێرایی بگەنە ئەو قۆناغە: "لە بنەڕەتدا زانستی ئەتۆمی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانن هەر کات بیانەوێت بە خێرایی چەکی ئەتۆمی دروست بکەن".
کۆماری ئیسلامیی بە جەختکردنەوە لەسەر ناوەڕۆکی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆم ڕەت دەکاتەوە. هەروەها ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەندێ لەو بەڵگانەی لە لایەن ئیسرائیلەوە دزراون، ساختەن.
بەڵام دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام ڕایانگەیاندووە ئێران لانیکەم تا ساڵی ٢٠٠٣ پلانێکی نهێنی ئەتۆمی هەبووە و پلانەکانی لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز جێبەجێ دەکرد.
دوای تەقینەوەکەی ئەم دواییانە لە تۆڕی کارەبای دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز کە بووە هۆی لەناوچوونی ئامێرەکانی دەرکردن لەو بنکەیەدا، کۆماری ئیسلامیی ڕایگەیاند دەست دەکات بە پیتاندنی یورانیۆمی بە ڕێژەی ٦٠%. ڕێژەی یورانیۆمی پیتێندراوی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ٩٠%یه.
بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران ڕێگای پێدەدرێ تەنیا بە ڕێژەی ٦٧/٣٪ یورانیۆم بپیتێنێت.
واشنتۆن پۆست دەنووسێت، دروستکردنی بۆمب پێویستی بە کەرەستەی سەرەتایی پێویستە و پرسیاری سەرەکی نووسەری ئەو ڕاپۆرتە ئەوەیە کە چۆن دەکرێ ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە پلۆتۆنیۆم یان یورانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەیەکی باڵا بکرێت بۆ ئەوەی نەتوانێ چەکی ئەتۆم بەرهەم بێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment