زیادەی بودجەی رووسیا 2.77 ملیار دۆلارە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕووسیا راگەیاند" زیادەی میزانەی بودجەی ڕووسیا لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021، بڕی 204.991 ترلیۆن ڕۆبل(2.77 ملیار دۆلار) بووە"

هەروەها دووپاتی کردەوە کە کۆی میزانیەیی دیاریکراو  لە سەرەتاییەکانی کانوونی دووەم تا کۆتاییەکانی مانگی نیسانی 2021، بڕی 7.486 ترلۆین ڕۆبل بووە، لە بەرامبەردا بڕی خەرجیەکانی وڵاتی رووسیا لەو ماوەیەدا تەنیا 7.281 ترلیۆن رۆبل بووە، ئەمەش بە واتایی کەمی خەرجیەکان وڵاتی ڕووسیایە بە بڕی 204.991 ترلیۆن رۆبل، لە بەرامبەر میزانیەی دیاریکراو لەو چوار مانگەدا.

دیاریدەی زیادە “Surplus”  لە پێوەرە ئابووریەکانی بودجەدا کاتێک ڕوودەدات ئەگەر ئاستی خەرجی کەمتر بێت لە ئاستی میزانییەی دیاریکراو، یان ئەو پارەیەی کە تەرخانکراوە. لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی وئابووری رووسیا سەرچاوەکانی داهاتی ڕووسیای لەچارەگی یەکەمی 2021ـدا بڵاوکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان بڕی ئەو داهاتەی کە لە دەستەی باجی ڕووسیا هاتووە (4.846 ترلیۆن ڕۆبل) و داهاتی بەرێوەبەرایەتیەکانی گومرگ (1.92 ترلیۆن ڕۆبل)، هاوکات داهاتی دەستەیە فیدراڵیەکانی تر بە 719 ملیار و446 ملیۆن ڕۆبل خەمڵاند.

کەمبوونەوەی خەرجیەکانی ڕووسیا لە بەرامبەر میزانییەی دیاریکراو، لە کاتێکدایە، کە زۆربەی وڵاتانی جیهان تووشی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکانیان هاتوون بە هۆی فاکتەرە نەرێنیەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین