ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات کوردستانی

نوچه‌نێت

دواى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى حوكمدراوه‌كانى بادینان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات"

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى ئایار دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى سزادانى پێنج حوكمدراوه‌كه‌ى دهۆك به‌ شه‌ش ساڵ زیندانى په‌سند كرد، دواى ئه‌وه‌ ناڕه‌زاییه‌ك له‌ چه‌ند لایه‌ن و رێكخراوێك به‌دیكرا، بۆیه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شه‌وى رابردوو حه‌وتى ئایار راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
 

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا. 
حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.  
لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش. 
ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان،  کاری لە پێشینەمان دەبێت. 
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین