كه‌ندا و رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى نیگه‌رانى خۆیان له‌ دۆسیه‌ى حوكمدراوه‌كانى بادینان ده‌رده‌بڕن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق، شه‌وى رابردوویش لیژنه‌ى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانى خۆیان له‌ بڕیارى سزادانى پێنج حوكمدراوه‌كه‌ى دهۆك ده‌ربڕیوه‌ كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌شتى ئایار باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق له‌ تویته‌ر نیگه‌رانى خۆى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى حوكمدراوه‌كانى دهۆك ده‌ركردووه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى، "کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانى ڕۆژنامەنووس  چاڵاکوانان لە هەرێمی کوردستان. ڕاگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسیە. ڕاگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەکو ئۆکسجین گرنگە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر".

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت شه‌وى رابردوو لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان كه‌ به‌ كوتكراوه‌ى CPJ ده‌ناسرێت راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داواى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ ده‌ستبه‌جێ  ئه‌و سزادراوانه‌ به‌ربدات و "چیتر  رۆژنامه‌نووسان  نیگه‌ران نه‌كات".

رۆژى شه‌شى ئایار دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى سزادانى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌، شێروان ئەمین سلێمان، شڤان سەعید عومەر، ئەیاز کەرەم رەشید، هاریوان عیسا محەممەد، گوهدار حەمەد ئەمین عەبدولمەجید، په‌سه‌ند كرد كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ و سیخوڕى و هه‌وڵدان بۆ تێكدانى ئارامى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ تۆمه‌تبار كرا بوون. ئه‌مه‌یش چه‌ند ناڕه‌زاییه‌كى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ حه‌وتى ئایار راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دادگاكان له‌ بڕیاردان سه‌ربه‌خۆن و حكومه‌ت ده‌ست ناخاته‌ كاروباریان.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین