لە ماوەی مانگێكدا ٢٨ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون ئێران

نوچه‌نێت

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو (نیشانی ٢٠٢١) ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و ئەنجامدانی چالاکییە مەدەنییەکان دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ" بڵاوی کردەوە، لە ماوەی مانگی نیسانی ٢٠٢١دا، لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ٢٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و هاووڵاتییەکیش بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و پێنج کەسیش بە تۆمەتی ئه‌نجامدانی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.

زۆرترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ورمێ دەستەبەسەر کراون کە ١٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ورمێ و ٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، سێ کەس لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراون مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە و ٣ ژنیش لەو ماوەیەدا دەستبەسەر کراون.

پێشتریش ڕاگەیێندرابوو، تەنیا لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢١دا، لاینکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و مەدەنی و هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەو هەواڵە، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی و پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ١٥ کەسیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کرابوون.


 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین