ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەوانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بۆنەی ڕۆژی "ڕۆژنامەوانی کوردی" کورتە ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌رهه‌ق به‌ رۆژنامه‌وانان ده‌كرێت، له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی له‌ ئێران له‌ ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدایه‌ و رێوشوێن و سنووره‌ یاساییه‌كان له‌مپه‌رن له‌ مه‌ڕ چالاكی ئازادانه‌ی رۆژنامه‌وانی. مێژووی نزیك به‌ ١٨٥ ساڵ رۆژنامه‌وانی له‌ ئێران نیشان ده‌دات كه‌ رۆژنامه‌وانی ئێرانی به‌رده‌وام له‌ ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا بووه‌.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووە، لە نیسانی ٢٠٢٠وە تا نیسانی ٢٠٢١، لانیکەم ١١ ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی لە کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها دەیان کەسیش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

هەروەها، ٩ ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٠ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و ٩ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین