پێنج کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون کوردستانی

نوچه‌نێت

پێنج کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە، بریندار بوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "کوردپا" بڵاوی کردەوە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ئەو پێنج کۆڵەبەرەیان لەگەڵ دەستەیەک کۆڵبەری تر، داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەو پێنج کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەعەلی شاری مەریوان کراون.

ساڵانێكى زۆره‌ كێشه‌ى كۆڵبه‌ره‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌یه‌ و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و رۆژانه‌ خه‌ڵكێكى زۆر كه‌ به‌هۆى خراپى بژێوى ژیانیان په‌نا بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌به‌ن، ده‌بنه‌ قوربانى.

به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و وڵاته‌ رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى زۆرى ئابوورى بووه‌ته‌وه‌ و رێژه‌یه‌كى زۆرى دانیشتووانى به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین