لیژنەی دارایی پەرلەمان: رۆژی چوارشەممە پرۆژەی بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، له لێدوانێكى بۆ نوچهنێت گوتى، "ئەنجومەنی وەزیران رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رەزامەندی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەرێمی کوردستان بۆ ٢٠٢١ دەدات و رەوانەی پەرلەمانی دەکات".
ئەمرۆ یەکشەممە ٢ی ئایار، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بۆ نوچەنێت گووتی، "پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکراوە، پاش ئەوەی کە رۆژی چوارشەممە پەسندی دەکات ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی دەکات. ئێمەش وەک پەرلەمانی کوردستان بە تایبەت لیژنەی دارایی چاوەڕێ دەکەین بودجەکە بگاتە دەستمان بۆ ئەوەی بە چڕیى کۆبوونەوەی لەسەر بکەین هەوڵدەین بە زووترین کات راپۆرتی کۆتایی لیژنەی دارایی ئاماده بێت، بۆئەوەی پەرلەمان بیخاتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر بدات".
هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی رابردوودا پرۆژەكه رەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام وەک پێشتر بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان روونی کردەوە، دواکەوتنی پرۆژەکە لەسەر پەسندکرنی بودجەی عێراق وەستا بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment