عێراق گازی زیاتر بەرهەمدەهێنێت
نوچەنێت
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیانامەیەکدا پلانی حکوومەتی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە پارێزگا جیاییەکانی عێراق ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکدا هاتووە، وەزیری نەوتی عێراق(ئیحسان عبدولجەبار)، پلانی عێراقی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی گازی سروشتی لە 1500 ملیۆن مەتر سێجا بۆ زیاتر لە 4000 ملیۆن مەتر سێجای لە 2025 دووپاتکردەوە، هەروەها ووتی" عێراق لە ڕێگەی سێ پرۆژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە پارێزگاکانی بەسڕە ومیسان وزیقار، بڕی 1000 ملیۆن پێ سێجا بۆ بەرهەمهێنانی نیشتمانی زیاد دەکات"
وەزیری نەوتی عێراق سەرکەوتنی پلانی وەزارەتەکەی لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی لە کێلگەکانی مەنسووریە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 300 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی لەگەڵ کۆمپانیاییە چینیەکان لەو کێلگەیە راگەیاند.
سەبارەت بە کەرتی کارەبای عێراق، ئیحسان عبدولجەبار ووتی" پلانی عێراق بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ زیاتر 10 هەزار مێگاوات کارەبا لە ساڵی 2025ـدا، هەروەها تا ئێستا عێراق توانیویەتی بڕی 750 مێگاوات کارەبا زیاتر بەرهەمبهێنیت لە ڕێگەی پرۆسەی وزەی خۆرەوە, بە تێچوویەکی کەمتر "
بە گوێرەی ووتەکانی وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێت، بەڵام هەوڵدەدن ئەو برە بگۆرن بۆ گازی سروشتی لە پێناو کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و زیادکردنی بڕی کارەبای نیشتمانی و هەوەرها پشبەستنی عێراق بە بەکاربردنی سەرچاوەی ناوخۆیی.
سەبارەی بە سەردانەکەی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی سووریا بۆ عێراق، ئیحسان عبدولجەبار، هەماهەنگی عێراقی بۆ هەناردەکردنی گازی میسری لە ڕیگای خاکی سووریای دووپاتکردەوە، بۆ ئەوەی ولاتانی هاوسێ پێکەوە بتوانن سوود لە پێگە وپیشەسازی بەرهەمهێنانی وزەی یەکتر وەربگرن و زاڵ ببن بەسەر گرفتە فرەلایەنەکانی وڵاتەکانیان تا ساڵی 2025.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment