حکومەتى عێراق شاندێکى باڵا رەوانەى سووریا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان
نووسينەى محەمەد شیاع سوودانى رایگەیاند، لەسەر فەرمانى سەرۆک وەزیرانى عێراق شاندێکى حکومەتى عێراق بەسەرۆکایەتى حەمید شەرتى, سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى عێراق سەدانى سووریا دەکەن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە.

ئەمرۆ هەینى (25/ نيسان/2025) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، نووسینەگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە، شاندەکە بە رێمایى سەرۆک وەزیران سەردانى دیمەشق دەکەن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا کۆدەبنەوە، شاندەکە پێکهاتووە فەرماندەى هێزەکانى پاسەوانى سنوور لە وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى نەوت و بازرگانى و ئامادەکردنى خاڵە سنوورییەکان بەشدارن.
بەگوێرەى راگەیێندراوى نووسینگەى سەرۆک وەزیران شاندى عێراق لەگەڵ لایەنى سوورى گفتوگۆ لەسەر بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و بەهێزکردنى رێکارە ئەمنییەکانى پاراستنى سنوورە هاوبەشەکان و بەهێزکردنیان دژ بە هەر پێشێلکارییەک دەکەن.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە هەر لەو سەردانە گفتوگۆ لەسەر ئاڵوگۆڕى بازرگانى دەکەن کە لە بەرژەوەندى هەردوو وڵات دایە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە بەرپرسانى دۆسیەى نەوت لەو سەردانە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەى نەوتى عێراق بە رێگەى خاکى سوور بۆ بەندەرەکانى دەریاى سپى دەکەن.
نووسینگەى سەرۆک وەزیران دەشڵێت، شاندى عێراق لە دیمەشق جەخت لەسەر پاڵپشتى عێراق و سووربوونى لەسەر یەکێتى و سەروەرى خاکى سووریا و سەقامگیرى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى عێراق و ناوچەکە دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین