ئامانجی ترەمپ بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ چین ئاشکرا بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ ئاشکرای کرد، ترەمپ دەیەوێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شی جین پینگ هاوتا چینییەكەی بكات، هەندێ سەرچاوەش باس لەوە دەكەن ئەمەریكا بەنیازە هەندێ باجی سەر چین كەم بكاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (22/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئارەزووی پەیوەندی دیپلۆماسی ناڕەسمی لەگەڵ چین ناکات لە بواری بازرگانیدا بۆیە مەبەستیەتی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوتا چینییەکەی شی جین پینگدا بکات.

زیادکردنی باجی نێوان ئەمەریکا و چین بەشێکە لە هەڵمەتێکی گومرگی بەرفراوانتر لە ئەمریکا دژی زیاتر لە (90) وڵات کە دەگوترێت ئامانج لێی چارەسەرکردنی ناهاوسەنگیی بازرگانییە. لە کاتێکدا ترەمپ بۆ ماوەی زیاتر لە (90) ڕۆژ نرخی باجی زۆرینەی وڵاتانی ڕاگرت.

ڕایان هاس، بەڕێوەبەری پێشووی چین و تایوان و مەنگۆلیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما ڕایگەیاند، "ترەمپ دەیەوێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ شی جین پینگ مامەڵە بکات بەهەمان شێوەی مامەڵەکردنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن بەنیازە دانوستاندنەکان لەسەر لێخۆشبوونی گومرگی بەکار بهێنێت بۆ فشار خستنە سەر هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین و زیادکردنی گوشارەکان لەسەر پەکین.

دوێنێ دووشەممە (22/4/2025) وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە, تۆڵە لە هەر وڵاتێک دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان بەکاربهێنێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی و نزیک بوونەوە لە ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین