وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لە جەنگی غەزە باجی گەورە دەدەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئيسرائيل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزە سەربازییەكانمان لە جەنگی دژ بە بزووتنەوەی حەماس باجی گەورە دەدەن، داواش دەكات هاووڵاتیانی وڵاتەكەی پاڵپشتی هێزەكانیان بكەن.

ئەمرۆ شەممە (26/ نیسان/ 2025) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بڵاوی كردەوە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هەزاران سەربازی سوپای ئیسرائیل و سەربازی یەدەگ بە پاڵەوانانە لەپێناو ئازاداكردنی بارمتەكانمان و كۆتاییهێنان بە حەماس شەڕ دەكەن.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی و باجی گەورەشمان داوە، داواش لە هاووڵاتیانمان دەكەین پاڵپشتی سەركردەكانی سوپا و سەربازانی وڵاتەكەیان بكەن.

پێشتریش وەزیری بەرگری ئیسرائیل زیاتر لە جارێك جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە بەر لە ئازادكردنی دیلەكان و لەناوبردنی حەماس هێرشەكانیان بۆ سەر غەزە راناگرن.

بەگوێرەی قسەكانی كاتس لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگ لە حەوتی ئۆكتۆبەری (2023) تاوەكوو ئێستا (400) سەربازی ئیسرائیلی لە شەڕی غەزە كوژراوە.

بەگوێروە وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەزە. لە (51) هەزار فەڵەستینی كوژراون، زۆرینەیان ژن و منداڵ و پیرن.هەروەها لە (80%)ی ژێرخانی غەزە یان بە تەواوی وێران بووە، یان بەشێكی زیانی بەركەوتووە، كە زۆرینەیان نەخۆشخانەكانە.

لەبەرانبەردا چەندین سەركردەی سیاسی و سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لەناوە و دەرەوەی كەرتی غەزە كوژراون، كە دیارتریان ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سینوار بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین