سەرۆکی ئۆکراینا: ڕووسیا لە دانووستاندنی ڕاستەوخۆ دەترسێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

زیلینسکی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە ڤاتیکان، هاوكات جەخت لەسەر نێوەندگیریی ئەمەریکا لە دانوستاندنەكانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا دەكاتەوە و ئامادەیی بێ مەرجی وڵاتەكەی بۆ دانوستاندن دەخاتەڕوو.

ڕۆژی پێنجشەممە (24/نیسان/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بە هەموو شێوازەكانی دانووستاندن ڕازین، ئۆکراینا پێشوازی لە هاوبەشی ئەمەریکا دەکات بۆ بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی وڵاتەکەمان، یاخود هەر جۆرە دەستپێشخەرییەکییان سەبارەت بە وەستاندنی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا".

هەروەها سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، "ئێمە هەمیشە ئامادەین لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمەریکا کۆببینەوە". هاوکات نیگەرانی وڵاتەکەشی سەبارەت بە، "ڕۆڵی ناڕاستەوخۆی چین لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیادا دەربڕی".

سەبارەت بە هەڵوێستی چین بەرامبەر نیگەرانییەكانی ئۆكراینا، تاوەكو ئێستا هیچ بەرپرسێكی چین وەڵامی گوتەكانی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی نەداوەتەوە.

زیلینسکی دووپاتی کردەوە، ئۆکراینا بە دانان بە کۆنترۆڵی کریمیا و وەك بەشێك لە ڕووسیا نانێت، بە پێچەوانەی دەستووری وڵاتەکەی ناودەبات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین