ئەمەریکا هێزەکانی لە سووریا دەگوازێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی هاوپەیمانان ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان کردووە بە بڵاوەپێکردنی قۆناغ بە قۆناغ لە سووریا، هێز و کەلوپەلیان لە دێرەزورەوە گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی دووشەممە (21/نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەمەریکا کاروانی جیاوازی رادار و سیستەمی مووشەک و دەیان شارەزای سەربازیی لە سووریا گواستووەتەوە بۆ ناوچە کوردییەکان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.

ئەم گۆڕانکارییە لەکاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان جیاوازەکان باس لەوە دەکەن کە پنتاگۆن سێ بنکەی لە پارێزگای دێرەزور داخستوووە. پێشبینیش دەکرێت ژمارەی سەربازەکان لە (2) هەزارەوە بۆ (1,400) سەرباز کەم بکاتەوە.

ئەگەرچی واشنتۆن بە فەرمی کشانەوەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی وڵاتەکە لە مانگی ئاداردا ڕایانگەیاند، "ئەمەریکا پێگەکانی لە سووریا دەپارێزێت، ئەگەری هەیە نیوەی هێزەکانیشی کەم بکاتەوە".

هاوکات وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، هیچ ڕێوشوێنێک نییە بۆ دەرچوونی ئەمەریکا و جەختی لەوە کردەوە، "لە ئێستادا هەموو گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان لەژێر دەسەڵاتی ئەمەریکا کار دەکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین