دۆناڵد ترمپ: هیوادارم ئەم هەفتەیە ڕووسیا و ئۆکرینا ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا لە لێداوانێکیدا لەبارەی کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا ڕایگەیاند، "هیوادارم لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنێک بکەن، بەوهۆیەشەوە هەردوو وڵات لەگەڵ ئەمەریکا سەروەتێکی گەورە بەدەستدەبهێنن."

ئەمڕۆ دووشەممە (21/نیسان/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا هەموو جیهان چاوەروانی ئەوەیە کەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە لێداوانێکیدا گوتی، دەتوانین بەیەکەوە بگەینە ئاشتی.

ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە هیواخوازە لەم هەفتەیەدا کۆتایی بەم جەنگە بهێنن و بگەنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ هەردوو وڵات و دەڵێت، "هیواخوازم لەم هەفتەیە ڕووسیا ئۆکرینا ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن، بەوهۆیەشەوە هەردوو وڵات دەتوانن کار لەگەڵ ئەمەریکا بکەن و بەیەکەوە سەروەتێکی زۆر بەدەستدەبهێنین."

ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمەریکا لەدوای ئەوەدێت، (19)ـی ئەم مانگە پوتین سەرۆکی ڕووسیا بەهۆی هەستانەوەی جەژنی مەسیحییەکان ئاگربەستی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیاندوو و بڕیاریشیدا هەموو هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئۆکراینا بوەستێت، هەروەها ئەمڕۆ کاتژمێر (12:00) کۆتایی بە ئاگربەستە دێت.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین