ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان ڕووسیا و ئێران پەسەند کرا
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (22/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنەکەی واژۆ کرد، پێشتریش ئەنجوومەنی فیدراڵیی ڕووسیا لە سەرەتای ئەم مانگە بەڵگەنامەکەی پەسەند کرد.
ڕێککەوتنەکە لە (17)ی کانوونی دووەم لە مۆسکۆ لەلایەن پوتین و مەسعود پزیشکیان واژۆ کرا. سەرۆکی ڕووسیا بەڵگەنامەکەی بە بەڵگەنامەی پێشکەوتن ناوبرد، هاوکات سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنەکە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا".
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەم پەیماننامەیە وەک چوارچێوەیەک بۆ فراوانکردنی هاوکاری هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات سەیر دەکرێت و بوارەکان فراوانتر دەکات وەک بەرگری، وزە، دارایی، گواستنەوە، پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، کولتوور، زانست و تەکنەلۆژیا.
پێشتر عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕووسیا تودەی لە میانەی سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ دووپاتی کردبووەوە، پەرلەمانی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکات و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ هەماهەنگییەکانی هەردوو وڵات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment