توركیا و سووریا رێككەوتنی بازرگانی ئازاد زیندووە دەكەنەوە شیکاری ئابوری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

وەزارەتی بازرگانی توركیا راگەیاند، لەگەڵ حكومەتی كاتی سووریا لەسەر دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكان بۆ زیندووكردنەوەی بارزگانی ئازاد رێككەوتووین، كە لە (2011) راگیراوە.

ئەنقەرە و دیمەشق لە (2004) رێككەوتنی بازرگانی ئازادیان واژۆ كردووە، كە زۆربەی باجەكان لەسەر كاڵاكانی هەردوو وڵات لابدەن و بازاڕەكان لەبەردەم بەرهەمەكانیان وڵا بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا وەبەرهێنانی هاوبەش زیاد بكەن.

وەزارەتی بارزگانی توركیا لە راگەیێندراوەكە دەڵێت، بەرپرسانی توركیا لەگەڵ هاوتا سوورییەكانیان بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لەدوای روخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد كۆبوونەوە.

وەزارەتی بازرگانی توركیا باس لەوەش دەكات، شاندێكی تەكنیكی توركیا بە سەرۆكایەتی مستەفا تۆزجۆ، جێگری وەزیری بازرگانی توركیا سەردانی دیمەشقیان كردووە، لەگەڵ ماهیر خەلیل حەسەن، وەزیری ناوخۆ سووریا و قوتبیە بەدەوی، سەرۆكی دەروازە وشكانی و دەریاییەكانی سووریا و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا كۆبوونەوە. 

لەو راگەیێندراوە ئاماژە ئاماژە بەوەكراوە، هەردوولا رێككەوتن لەسەر دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی باجی گومرگی و جێبەجێكردنی سووریا لەسەر ئەو كاڵایانەی لە دەرەوە لە دەروازە سنوورییە جۆراوجۆرەكان هاوردەی دەكەن، كە لە (11) ئەو مانگەوە جێبەجێیان كردووە.

وەزارەتی بارزگانی توركیا باس لەوەش دەكات هەردوولا بڕیاریان داوە دەست بە دانووستاندنەكان بكەنەوە بۆ دووبارە كاراكردنەوەی رێككەوتنی بازرگانی ئازاد، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر ئابووری گشتگیری هاوبەش كە بازرگانی بەرهەمە پیشەسازیی و كشتوكاڵی و گواستنەوەی ترازێت و گواستنەوەی دوولایەنە و كەرتی بەڵێندەرایەتی دەگرێتەوە، بە ئامانجی بەشداربوون لە چالاككردنەوەی ئابووری سووری دەگرێتەوە.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، دەسەڵاتدارانی دیمەشق ئاماژەیان بە بایەخی رۆڵی كۆمپانیا توركییەكان كردووە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سووریا، كە بە جۆرێك ئەو كۆمپانییانە رۆڵی گەورەیان لە بووژاندنەوەی پێشەسازی و ژێرخانی سووریا دەبێت.

هەروەك رێككەوتن لەسەر فراوانكردنی بازنەی كارەكانی كۆمپانیاكانی توركیا، كە خزمەتگوازری لە ناوچە دیاریكراوەكانی سووریا بۆ ئەوەی هەموو ناوچەكانی سووریا بگرێتەوە، جگە لەوەش دەرفەتی وەبەرهێنانیان لە قۆناغی داهاتووە هەڵسەنگدان.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر باشكردنی بەرێوەبردنی جووڵەی بازرگانی دەروازە سنوورییەكان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی خێراتر مامەڵە لەگەڵ جووڵەی كاڵاكان بكرێت.

لەو راگەیێندراوە توركیا سووریا لە بواری بازرگانی دەرەوە بە هاوبەشێكی سەرەكی دەزانێت، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەرهەمە توركییەكان دەگەنە هەموو ناوچەكانی سووریا، نەك تەنیا ناوچەكانی باكوور، ئەوەش رەنگدانەوەی دەستپێكێكی نویی پەیوەندی بارزگانی نێوان هەردوو وڵاتە. 

لە هەشتی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە ناو دیمەشقی پایتەختی سووریا و كۆنتڕۆڵی دامەزراوەكانیان كرد، بەوەش دوای (61) ساڵ لە دەسەڵاتی بەعس (53) حكومی بنەماڵەی ئەسەد كۆتایی هات.

لەدوای ئەوە محەمەد بەشیر، بە سەرۆكی حكومەتی كاتی دیاری كرا، بە پێشتر ئیدیلبی بەرێوە دەبرد، بڕیارە ئەو حكومەتە تاوەكوو مانگی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بێت.

ماڵپەڕی: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین