توركیا چۆن هاوسەنگی لەنێوان گۆڕانكارییە ستراتییژییەكان و مەترسییە نێودەوڵەتییەكان راگەرێت؟
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
یەحیا بوستان، نووسەر لە رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی بە پشتبەستن بە رووداوە كانی ئەم و ناوچەیە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی و جۆری پەیوەندییەكان و هاتنی دوو شاندی باڵای یەێتی ئەوروپا راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە، تێێدا باس لەوە دەكات لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە روونی پێگەی توركیا بەرەو پێشچووە، كە دەیباتە پێگەی ستراتیژیی جەمسەربەندی لە هاوكێشە سیاسییە.
لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دوو شاندی ئەوروپی سەردانی ئەنقەرەیان كرد و رێككەوتنی ستراتیژیان لەگەڵ توركیا واژۆ كرد، ئەوەش ئاماژەیە بۆ قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكان، بەڵام ئەو قۆناغەش ئاڵەنگەری لەبەردەمدا هەیە، بۆ نموونە هەوڵەكان بۆ هەڵگیرسانی ململانێ لەنێوان توركیا و جیهانی عەرەبی، ئەوە جگە لەوەی هەوڵدان بۆ درووستكردنی بۆشایی لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشقیش هەیە.
هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە بە ئامانجی تێكدانی گفتوگۆی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە ئێران و ئیسرائیل هەوڵی ئیستفزازكردنی توركیا بكەن.
ترس و تووڕەیی
لایەنی ئەوروپا بەرانبەر رووسیا لە دڵەڕاوكێ دایە و ترسیشی بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ زیادی كردووە، كە لەم رەوەوە یەكێتی ئەوروپای پشتگوێخستووە، لە ئاهەنگی دەستبەكاربوونی هیچ یەكێك لە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكاری ئەڵمانی و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسای بانگهێشت نەكردووە.
لە پاڵ ئەوەشدا ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی گفتوگۆی بەرگری كە پێهاتووە لە (ئۆستراڵیا، هندستان، یابان)كە ئەمانج لێی چینە، لە بری هەماهەنگی لەگەڵ ئەوروپا.
ڤۆن دێر لاین، ئەو قۆناغەی ئێستا بە سەرەتای قۆناغێكی نوێ ناو دەبات لە ململانێی جیۆسیاسی توند، ئەوەش لە كاتێدایە فرانسۆ بایرۆ، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر ئێمە شتێك بەرانبەر سیاسەتی ترامپ نەكەین، ئەوا پاشەكشە دەكەین.لە لایەكی دیكەوە ئانالینا بیربوك، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێویستە یەكێتی ئەوروپا لەسەر پێی خۆی بووەستێت.
هەرچەندە وڵاتانی ئەوروپا راستەوخۆ دۆناڵد ترەمپ بە ئامانج ناگرن، بەڵام دەردەكەوێت لە دووروبەرەكەی تووڕەن، لەوانەش ئیلۆن ماسك بەهۆی ئەو هێزە تەكنەلۆژیەی هەیەتی، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا و هەندێك لە رۆژنامە فەرەنسییەكان لە لاپەڕەی "ئێكس" نووسیویانە، بیدرۆ سانشیز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا داوای بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی تەكنەلۆژی دەوروبەری دۆناڵد ترەمپی كردووە، بەش دەردەكەوێت بەهۆی ئەو بەرەوپێشچوونە ماسك بۆتە ئامانجی دوژندارییەتی ئەوروپا.
لوتكەی بەرگری
دۆخی جیهانی زۆر بەخێرایی بەرەو پێش دەچێت، وەك دەردەكەوێت یەكێتی ئەوروپا بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگەرییەكانی مۆسكۆ كەوتۆتە دوو ریانەوە، بە جۆرێك هەست بە ئەگەری گۆشەگیری دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی رووسیا بەوەش بەرەو ئامادەكاری دەچێت بۆ جووڵەی گرنگ بەرگری.
مانگی داهاتوو یەكەم لوتكەی بەرگری یەكێتی ئەوروپا دەبەسترێت، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكانی داهاتوو دەبێت، لەپێناو ئەو ئامادەسازییانە كادیا كالاس، بەرپرسی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا پێش ئەو كۆبوونەوە لە هەنگاوێكدا كە رەنگدانەوەی لەسەر هەماهەنگی نێوان ئەوروپا و توركیا دەبێت، سەردانی ئەنقەرە دەكات.
چەندین ئاماژەی دیكە هەیە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە یەكێتی ئەوروپا دەستی كردووە بەوەی كە توركیا لە بواری بەرگری وەك هاوبەشێكی ستراتیژی سەیر بكات، بەتایبەت لەگەڵ بوونی هەندێك دۆسیەی هەستیاری وەك هەڵگرتنی سزا لەسەر فڕۆكەی یۆرۆفایتەر و پاشەكشە لە هەندێك سزای سەپێندراو.
ئەو گۆڕانكارییە لە هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا لە كاتێكی هەستیار دایە، چونكە توركیا توانیویەتی ئەوە بەدەست بهێنێت كە ئەوروپا خواستی بەدەستهێنانی هەیە، بەڵام نەیتوانیووە ئەو پلانە جێبەجێ بكات.
سەرەڕای دژایەتی رووسیا، بە درێژایی ساڵانی رابردوو توركیا سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی دەستكەوتی ستراتیژی لە ناوچەكانی وەك ئیدلیب و لیبیا و سووریا، ئەوەش پێگەی ئەنقەرەی وەك هێزێكی كارای ناوچەیی بەهێز كردووە، بەڵام ئەوەی دەبێتە هۆی مایەی بایەخ لەو چوارچێوەیە ئەوەیە یەكێتی ئەوروپا لەو هەڵوێستەیان بەرانبەر توركیا كوتلەیەكی یەكگرتوو نیین، هەندێك لە وڵاتەكان هەوڵی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا رووسیا دەدەن، نیگەرانن لە باڵا دەستی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە ناو یەكێتی ئەوروپا.
ئەو وڵاتانەی هەوڵی بەهێزكردنی سەربەخۆیی سیاسی و ئابووری دەدەن، وەك هاوپەیمانێك سەیری توركیا دەكەن، كە دەكرێت لە چەندین دۆسیەی هەماهەنگی لەگەڵ بكەن، بەتایبەت لە سایەی ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا.
ئیتاڵیا ئاراستەی بەرەو بەهێزكردنی هەماهەنگییە لەگەڵ توركیا، دەستی كردووە بە پەرپێدانی نموونەی هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای بایكاری توركی، بەوەش ئەو هاوبەشیە دەلالەتە لەسەر گۆڕانكاری لە ستراتیژی ئەوروپا بەرانبەر ئەنقەرە، كە دەخوازێت چاودێری ورد بكرێت بۆ داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە قۆناغی داهاتوو.
رێككەوتنە رانەگەیێندراوەكان
لە بەرەوپێشچوونێكی تێبینیكراو بۆ پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و وڵاتانی ئەوروپا لە (20/1/2025) سەردانی ئەنقەرەیان كرد، ئەوەش ئاسۆیەكی نوێ هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا دەكاتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە رۆبەرت ڤیكۆ، سەرۆك وەزیرانی سلۆفاكیا كرد، كە بەهۆی ئاراستەی بەرەو رووسیا رووبەڕووی رەخنەی زۆر بۆوە.
لەدوای كۆبوونەوەى نێوانیان راگەیێندراوێكیان لەسەر درووستكردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات واژۆ كرد، ئەوەش لە پاڵ رێككەوتنی چوارچێوەی سەربازیی رانەگەیێندراو، ئەو رێككەوتنە رەنگدانەوەی گرنگی لەسەر سیاسەتی توركیا بەرانبەر یەكێتی ئەوروپا دەبێت.
ئەو گۆڕانكارییە رەنگدانەوەی لەسەر دەرفەتێك دەبێت بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی دامەزراوەیی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كە لە كاتێدا بەشداری لە درووستكردنی هاوبەشی ستراتیژی دەبێت بۆ داهاتوو لەگەڵ ئەندامان لە یەكێتی ئەوروپا.
لە سایەی ئاڵنگەرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی ئەو قۆناغە وڵاتانی دیكەی ئەوروپی لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییە نوێیانە لەسەر هەمان ئاراستەی سلۆفاكیا لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا دەڕۆن.
لەپاڵ سەردانی سەرۆكوەزیرانی سلۆفاكیا بۆ ئەنقەرە، سەردانێكی دیكەی گرنگیش هەیە، ئەویش كۆبوونەوەی هاكان فیدان، وەزیری درەوەی توركیا لەگەڵ ماریا مالمر ستینرگارد، وەزیری دەرەوەی سوید و گۆنار سترۆمر، وەزیری دادی سویدی بۆ گفتوگۆ لەسەر میكانزمی ئاسایش لەنێوان هەردوو وڵات.
ئەو كۆبوونەوە لە كاتێكی زۆر هەستیار بوو، سوید هەوڵەكانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەندام لە ناتۆ چڕكردۆتەوە، توركیا پێشنیاری خۆی بەڕوونی لەبەردەم سوید لە بواری هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داناوە، ئەوەش رەنگدانەوەی زیاتری لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
لەكاتێكدا گۆڕانكارییە ستراتییژەكان لە پەیوەندی توركیا و یەكێتی ئەوروپا لە زیاد بوون دایە، هاكان فیدان راگەیاند، سوید نەخشەڕێگەی خۆی بۆ بەرەنگابوونەوەی تیرۆر پێشكەش كردووە، كە چەند خاڵێكی گرەنگی تێدایە، وەك ئاڵوگۆڵی زانیاری هەواڵگری، بە ئامانجگرتنی پەیكەری دارایی رێكخراوە قەدەغەكراوەكان.
لە هەمان كاتدا وەزیری دەرەوەی سوید یەكەم وەزیری ئەوروپییە زاراوەی تیرۆر بۆ رێكخراوی "خزمەت"ی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن بەكاردەهێنێت و دەڵێت، ئێمە باسمان لەوە كرد كە بە هیچ جۆرێك لە جۆرەكانی پاڵپشتی رێكخراوە ئاماژە بۆ كراوەكانی وەك یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەكێتی دیموكراتی و رێكخراوی گولەنی تیرۆرست ناكەین.
نزیكبوونەوەی توركیا و سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێكخراوانەی توركیا بە تیرۆرستیان دەزانێت، ئەوە دەردەخات كە سوید تێگەیشتنی سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا بەرانبەر كاروباری سووریا دەست پێكردووە.
ئەو هەنگاوانە بە بەشێك لە زنجیرەیەك گۆڕانكاری ستراتیژی دادەندرێت، كە ئەگەر هەیە لێكەوتەی گرنگی لەسەر درێژمەودا هەبێت، نزیكبوونەوەی توركیا و سوید لەو بوارە، بە چنینەوەی بەرهەمی زیادبوونی قوورسایی توركیا لەسەر سیاسی و ئابووری توركیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادەندرێت، بەڵام لە هەموو كاتەكانیش گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەگەڵ ئاڵنگەریی و ئیستفزازەكردنەكان دێت.
گۆڤاری "ذا ئیكۆنۆمیست" لە بابەتێكدا دەڵێت، "توركیا هەوڵ دەدات رۆڵی لە مەشق و ئامادەكردنی سووپای سووریا هەبێت، بەڵام وڵاتانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیاری سەرنج راكێشتریان بۆ سووریا كردووە."
بەگوێرەی ئەو لەو گۆڤارە هاتووە، هەندێك لە وڵاتانی دیكە هەوڵ دەدەن پاشەكشە بە پەیوەندییەكانی توركیا بكەن لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هەندێك هەوڵ هەیە بۆ درووستكردنی ململانێی توركی ــ عەرەبی.
هەندێك هەوڵ لەلایەن ئێران و ئیسرائیلەوە هەیە بۆ ئیستفزازكردنی توركیا تاوەكوو زیان بە پەیوەندییەكانی ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ بگەیێنێت، ئامانج لەو هەوڵانە پاشەكشەپێكردنی هەماهەنگی نێوان ئەنقەرە و واشنتنە، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر ئاڵنگەرییەكانی رووبەڕووی توركیا دەبنەوە دەیێت.
بۆ ئەوەش پێویستە توركیا بە تەواوی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئیستفزازیانە ئامادە بكات، چ لەلایەن وڵاتانی دراوسێ بێت، یاخود ئەو وڵاتانە جیهانییانە بێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment