چەندین بەرپرسی داعش لە چیاکانی حەمرین کوژران
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (11/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دووپاتی کردەوە کە "هێرشە ئاسمانییەکان حەشارگەیەکی گرنگی داعشیان کردۆتە ئامانج لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دیالە."
بەگوێرەی گوتەی تالین مووسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دیالە، "لە ئۆپراسیۆنەکەدا کەسایەتییە سەرەکییەکانی داعش کوژراون، ئۆپراسیۆنەکە هەوڵێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی بوو کە ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینییان بۆ پاککردنەوە و ئاسایشی چیاکانی حەمرین دەستپێکرد".
بەرپرسانی حەشدی شەعبی جەخت لەوە دەکەنەوە، "ئۆپراسیۆنی پێشوەخت بەردەوام دەبێت و هەوڵە هەواڵگرییەکان چڕتر دەبنەوە بە ئامانجی نەمان و خاپوورکردنی حەشارگەکانی داعش."
جێگای ئاماژە پێدانە لە چەند مانگی ڕابردوودا عێراق هەوڵە دژە تیرۆرییەکانی چڕترکردووەتەوە بە جۆرێک تەنها لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان (30) چەکداری داعشیان کوشتووە. سەرەڕای شکستی ناوچەکە لە (2017)، داعش بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە عێراق بەتایبەتی لە ناوچەکانی وەک کەرکوک، سەلاحەددین و دیالە لە ڕێگەی شانە نووستووەکانیانەوە ناوە ناوە هەوڵ بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە دەدەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment