سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەکات کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (9-1-2025) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا، لە كۆبوونەوەكەدا "سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا." 

لە ڕاگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، هەر لەو كۆبوونەوەدا جەخت "لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان" کرایەوە.

هەروەها دەشڵێت، بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو كۆبوونەوە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین