سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ سێشەممە (2025-1-7) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لەو سەردانەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە".

حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "لە دیدارەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەكرێت و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین