توركیا و سعوودیە رێككەوتنی نوێ واژۆ دەكەن
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، سعوودیە خواستی كڕینی (100) فڕۆكەی جۆری "كان"ی لە توركیا هەیە، ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر پەیوەندییە ناوچەیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
رۆژنامەكە ئەو گرێبەستە بە گۆڕانكارییەكی ستراتیژی بێ پێشینەی نێوان ئەو دوو وڵاتە سوننیە ناو دەبات، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی پێشوویان و بەتایبەتی ململانێكان لەسەر سووریا بۆتە شتێكی چاوەڕوان نەكراوە.
راپۆرتەكە پشتی بە لێدوانەكانی كۆهین یەنروجیك، لێكۆڵەری ئیسرائیلی لە ناوەندی شای ئیتان بۆ كاروباری ستراتیژی و ئاسایش لە پەیمانگەی قودس بەستووە، لە بەشێكی قسەكانی دەڵێت، "لە واقیعدا ئەو هەنگاوە قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە سوننیەیە، كە پێچەوانەی هەموو ئەو پێشبینیانە بوو، كە ئەگەر هەبوو لە سووریا بەر یەك بكەون.
یەنروجیك ئاماژە بەوەش دەكات، كە توركیا و سعوودیە توانیویانە ناكۆكییەكانی ساڵی (2021) تێپەڕێنن و دۆسیەی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی بە رەگەز سعوودی دابخەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر باشبوونی پەیوەندیییەكانی هەردوو وڵات هەبوو.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی لەسەر ئەو گرێبەستە دەڵێت، "ئەو گرێبەستە بە بەڵگە دادەندرێت لەسەر قووڵبوونەوەی ئەو پەیوەندیانە، بەتایبەت لەو كاتەی كە پێشبنییەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە بەهۆی جیاوازی بەرژەوەندییەكانیان لەو ناوچەیە توركیا و سعوودیە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و ریازیش ئەو لێكۆڵەرە ئیسرائیلییە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو گرێبەستە هێشتا خۆی نەسەپاندووە، جارێ زووە لە چوارچێوەی بەریەكەوتن لەگەڵ ئەمەریكا قسەی لێبكرێت، بۆیە زۆر زووە قسە لەوە بكەین ئەو هەنگاوە دژی ئەمەریكایە، بەڵام دەكرێت بە هەنگاوێكی بوێرانە شرۆڤە بكرێت، كە سعوودیە لە پێناو كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سعوودیە ئەو هەنگاوەی هاوێشتووە.
سەبارەت بە جۆراوجۆكردنی سەرچاوەكانی چەك، یەنروجیك پێیوایە ئەو هەنگاوەی سعوودیە رێگە بەوە دەدات سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆیانەتر بێت، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی باڵادەستی ئەمەریكا بەسەر سیاسەتی دەروەی سعوودیە، لە هەمانكاتیشدا ئەو هەنگاوە كاریگەری گەورەی لەسەر پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و سعوودیە نابێت، چونكە هەر لە سایەی ئەمەریكا وەك هێزێكی گەورە دەمێنێتەوە، كە لە كاتێدا توركیا هێزێكی ناوچەییەـ
هەروەك دەشڵێت، "من پێموانییە ئەو گرێبەستە لەسەر حیسابی پەیوەندییەكانی سعوودیە بێت لەگەڵ ئەمەریكا، ئەمەریكا هێزێكی گەورەیە، توركیا هێزێكی ناوچەییە، ریاز و محەمەد بن سەلمان باش دركیان لەو شتانە كردووە."
ئەو لێكۆڵەرە ئیسرائیلییە دەشڵێت، ئەو گرێبەبەستە لە سایەی ئەو گۆڕانكارییە سیاسییەی توركیاوەیە كە بەرانبەرانبەر رەوانەكردنی چەك گرتۆتییەبەر، ئێستا توركیا سیاسەتی دەرەوەی پەیوەست بە فرۆشتنی چەك دوژمندارانەترە، توركەكان لە پیشەسازی چەك وەك سەرچاوەی داهاتیان پێشكەوتوون، ئەوان لە چۆنیەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەزانن، بەرهەمە توركییەكان بەراورد بە بەرهەمە ئەمەریكی و ئیسرائیلییەكان نرخیان زۆر كەمترە، ئەوەش وادەكات ببن بە بژاردەیەكی سەرنجراكێش لە لای زۆربەی وڵاتان، چ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، یاخود وڵاتانی ئەفریقیا و جیهانی سێیەم بێت.
كۆهین یەنروجیك جەخت لەسەر ئەو دەكاتەوە، توركەكان پرسیاری ئەوە ناكەن ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە لە دژی كێ بەكاردێت، یاخود ئەو تانكانە دژی كێ بەكاردەهێنن، ئەوان بەرهەمەكان لە كاتێكی دیاریكراو پێشكەش دەكەن، بەرهەمەكانیان زیاتر بەردەستە، پرسیاریان نییە، دەتوانین بڵێین زۆربەی وڵاتەكانیش ئەفریقین، یا وڵاتانی جیهانی سێیەمن، یاخود وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە خواستیان بەلای كڕینی ئەو بەرهەمانە هەیە.
سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی دیكە لە سیاسەتی سەربازیی توركیا، كۆهین باس لەوە دەكات، كۆمپانیای بایكار كۆمپانیایەكی كۆنی ئیتاڵی كڕیووەتەوە، كە بە ناڕاستەوخۆ توانای گەڕانەوەی بۆ كاری بەرهەمێنانی پارچەكانی فڕۆكەی (ئێف 35)ی ئەمەریكی هەیە، تەنات لە میانەی ئەو گرێبەستەش جارێكی دەتوانێت پێكهاتەكانی پڕۆژەی (ئێف 35) دابین بكات، بەو واتایەی ئەو بەرهەمهێنانە لە ئیتاڵیایە نەك لە توركیا، بەڵام بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ توركیا گەڕایەوە بۆ كاری بەرهەمهێنانی پارچەكانی فڕۆكەی (ئێف 35)ی ئەمەریكی.
دەربارەی ئەو هەنگاوەش ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت، "ئەو هەنگاوە قووڵبوونەوەی توركیا لە رۆژئاوامان بۆ ئاشكرا دەكات، ناكرێت بڵێین، توركیا وەك ئێرانە، چونكە هاوشێوەی ئێران نییە، بەڵكوو لە رۆژئاوا قووڵ بۆتەوە، كاریگەری لەسەر گۆڕەپانەكانی جەنگ لە قەوقاز و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و تەنانەت لە ئۆكرایناش هەیە.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment