کەوتنى ئەسەد دڵەڕاوکێ لاى هاوپەیمانەکانى رووسیا لە ئەفریقیا درووست دەکات وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
تانگى بریتمیت رۆژنامەنووس، لە رۆژنامەى لۆفیگارۆى فەڕەنسى، بابەتێکى بڵاوکردۆتەوە تێیدا باس لە دڵەڕاوکێى هاوپەیمانەکانى سووریا دەکات لە ئەفریقیا.
کەوتنى بەشار ئەسەد و دەسەڵاتەکەى لە هەشتى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ دەنگدانەوەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى تێپەڕاندووە، کۆتایى ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە لە ئەفریقیا بۆتە هۆى دڵەڕاوکێ، ژمارەیەک لە پایتەختەکانى ئەو کیشوەرە کە خۆیان لە بازنەى مۆسکۆ دانابوو، پێوانەکانى دەرئەنجامى ئەم کەوتنە تاوەکو ئێستاش کارێکى سەختە، بەڵام ئەو کەوتنە هەرچیەک بێت، چەندین پرسیارى درووست کردووە، کە پێویستە دەسەڵاتدارانى رووسیا وەڵامى بدەنەوە، ئەگەر وەڵامى پرسیارەکان نەدەنەوە، ئەو کات بە شێوەیەکى مەترسیدار لە ئەفریقیا پێگەى بچووک دەبێتەوە.
لە رووى لۆجستییەوە ئایندەى بنکە سەربازییەکانى رووسیا لە سووریا و بنکەى تەرتوسى دەریایى لە سەر دەریاى ناوەند و فڕۆکەخانەى حەمیێمیم گرەنتیان نابێت. سەرەڕاى ئەوەى مۆسکۆ تاوەکوو ئێستا پێیوایە ئەو پێگانە دەپارێزێت، بەڵام ئەو توندوتیژەى رووسیا دژ بە هەیئەى تەحریرى شام، فەرمانڕەواى نوێى سووریا کردوویەتى وادەکات چارەنووسى لە سووریا مایەى دڵنیایى نەبێت.
لە (2015)ەوە سوپاى رووسیا بنکەکەى وەک پێگەى لۆجستى چالاکییەکانى بەکاردەهێنێت، یەکەم لە باکوورى ئەفریقیا، پاشان لە ساحل و ناوەڕاستى ئەفریقیایە، فڕۆکە گەورەکانى مەودای پێویستیان نییە بۆ فڕینى راستەوخۆى نێوان ئەفریقیا و رووسیا.
خزمەتگوزارییە لۆجستییە ئاڵۆزییەکان
لەو کاتەوەى کە گیرسانەوەى لە سووریا پێویست بوو، بەتایبەت بەندەرى تەرتوس، کە بەشێوەیەکى باش بە درێژایى ساڵانى رابردوو ئامادەکرا، بۆ خزمەتگوزارى گواستنەوەى کەشتییە بارهەڵگرە گەورەکان یاخود شوێنى هەڵگرتن بەکار دەهات، لە دەستدانى ئەو پێگانە بۆى هەیە هاوکێشەى لۆجستى زۆر ئاڵۆزبکات، بۆ گەیاندنى هاوکارى لۆجستى سەربە گرووپى ڤاگنەر لە ئەفریقیا.
لە مالى ئەنجوومەنى فەرمانڕەواى سەربازى بۆ جەنگى دژ بە یاخیبووەکانى ئەزواد بە شێوەیەکى گەورە پشت بەو دوو کۆمپانیا سەربازییەى تایبەت دەبەستێت.

لە نەیجەر و بۆرکینا فاسۆ چالاکى بڵابوونەوەى رووسیا کەمترە، بەڵام بڕیارە زیاد بکرێت، سەبارەت بە کۆمارى ئەفریقیاى ناوەڕاستیش، ئەو کۆمپانیایەى کە بریگۆژین دایمەزراندبوو، ئێستا بەشێکى گەورەى تواناى سەربازییەکانى ئەو وڵاتەیە.
هاوکارى و ئامادەکردنى ئەو گرووپانە کە ژمارەیان سێ هەزار کەسە پێویستى بە هێڵێکى لۆجستى پارێزراو هەیە، ئەگەر گەیشتن بۆ سووریا قوورس بێت، ئەوکاتە دەکرێت مۆسکۆ دووبارە لە بورقەى رۆژهەڵاتى لیبیا ئامادە بێت، کە ناوچەیەکى ناسەقامگیرە، کەمتر گونجاوە. بەندەرى بەنغازى زۆر لەو بەندەرەى رووسیا لە تەرتوس درووستی کردووە دوورە، دەکرێت مۆسکۆ لە رێگەى هەوڵى خێراکردنى دانوستاندن لەگەڵ سوودان کە ساڵى (2019) دەستى پێکردبوو، دووبارە دەست پێبکاتەوە و خەونى بەدەستهێنانى بنکەیەکى دەریایى لەسەر دەریایى سوور بەدى بهێنێت.
بەگوێرەى رۆژنامەى مۆسکۆ تایمز، دەگوترێت، حکومەتى عەبدولفەتاح بورهان لەترسى کاردانەوەکانى ئەمەریکا داواکانى رووسیاى رەتکردۆتەوە، هەرچەندە بەڵێى پێدانى پارتى ئاسمانى لە جۆرى ئێس 400 و بارهەڵگرى نەوتیان پێدرابوو.
لە پاڵ ئەو پرسیارانەى سەبارەت بە دڵنیایى مادى مۆسکۆ، چەندین پرسیارى دیکەى سیاسى هەیە، کە بە دڵنیاییەوە کۆتایى بەشار ئەسەد و پاشەکشەى سوپاکەیى و کشانەوەى حزبوڵڵاى هاوپەیمانى کلاسیکى، کە لە جەنگى دژ بە ئیسرائیل هێوربۆوە، بەڵام ئەوەش بۆ نەبوونى بەشدارى ئاسمانى رووسیا دەگەڕێتەوە، کە ئەو هێزە بوو لە (2015) حکومەتى سووریاى رزگار کرد.
متمانەبەخۆبوونى رووسیا
لە مالى و بۆرکینا فاسۆ و نەیجەر ئەو نەرێنیەى رووسیا لە سووریا کاردانەوەى دژبەیەکى لەلایەن دەسەڵاتدارە سەربازییەکانى ناوچەى ساحلى لێکەوتۆتەوە، کە ئایا سووپاى رووسیا کە سەرقاڵى جەنگى ئۆکراینایە تواناى ئەوەى نەبوو هاوکارى دۆستەکەى بکات، یاخود لەدواى ئەوەى کە ماندووبوو رەتى کردەوە هیچ سازشێت بەجبهێڵێت کە رووبەڕووى کۆتاییەکەى ئەو دۆستەى دەبێتەوە.
لە هەردوو حاڵەتەکە ئەو جیابوونەوە ئەو گومانە بەهێز دەکات کە متمانە بەو هاوپەیمانە رووسیە بۆتە جێگەى گومانکردن لە راستگۆیى و رێگریەکانى. لە بانگى هەڵگەڕانەوەى بریگۆژین دژ بە مۆسکۆ لە هاوینى (2023) گومانى لە سەرۆکایەتى درووست کرد، بەرپرسان پرسیارى ئەوە دەکەن ئەگەر ڤاگنەر جۆرێک لە هاوکارى نهێنى کرملین یاخود رێکخراوێکى رکابەر بێت، ئەوا لە باماکۆ نەبوونى متمانە ریشەکەى دەگەڕێتەوە کارەساتەکەى هاوینى رابردوو.
لە مانگى تەمووزى ساڵى رابردوو کاروانێکى چەکدارانى مورتەزەقە و سەربازانى مالى لە نزیک زاواتین لە باکوورى دوورى ئەو وڵاتە بەرەنگارى گرووپە یاخیبووەکان بوونەوە، نزیکەى (60) کەس لە جووڵانەوەى نیشمانى ئەزواد کوژران. ئەو شکستە گەورە ئاڵۆزییەکى گەورەى لەنێوان ئەفسەرانى رووس و مالى درووست کرد، سەرزەنشتى یەکتریان دەکرد، بەگوێرەى دیپلۆماتکارێکى ئەوروپى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئاشکرایە ئەنجوومەنى سەربازیى هەریەک لە واگا و باماکۆ هەست بە دڵەڕاوکێى دەستبەرداربوونى کرملین لەو هاوپەیمانانە دەکەن کە رووبەڕووى هەڵگەڕانەوەى یاخیبوونى ئیسلامى لە باکوور دەبنەوە، پێویست ناکات ئێمە هۆکارى سەرەکى پشت پەنابردنى سوپاى ئەفریقیا بۆ مۆسکۆ لەبیر بکەین، کە بەهێزیەتى بەهۆى ئەوەى دۆستە، بەڵام ئەمین و خاکیشە، ئەگەر ئەو دۆخە رەچاو نەکرێت، ئەوکات ئەو گرێبەستە هەڵوەشێتەوە.
ئەو دۆخە نوێیە دەبێتە هۆى پاشەکشەى ئەو سەرنجراکێشیەى فاگنەر هەیەتى، ئەوەش وایکردووە پاڵ بەو وڵاتانەوە بنێت کە کرملین بە دۆستى خۆیان دەزانن، ئێستا بەو جۆرە سەیرى رووسیا ناکەن، بەڵکوو بە چاوێکى رەخنەگرانەتر سەیرى دەکەن، لە چادیش چاودێرى دۆخەکە دەگرێت، کە داواى کشانەوەى هێزەکانى فەرەنساى دەکرد.
سەرچاوە: نون پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین