رۆژنامەى هارتسى ئیسرائیلى خەونى وڵاتانى ناوچەکە ئاشکرا دەکات
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەى هارتسى ئیسرائیلى راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە، تێیدا باس لە خەونى هەریەک لە ئیسرائیل و ئێران و تورکیا دەکات، پێى وایە ئەو سێ وڵاتە خاوەنى سێ خەونى جیاوازبوون، لەو راپۆرتە تیکشخراوەتە سەر پەیوەندییەکانى تورکیا و ئیسرائیل، کە بە پێویستى دەزانێت لەسەر ئایندەى سووریا رێک بکەون.
خەونی یەكەم، خەونی عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنان بوو، كە ئەو خەونە چەند ئامانجێكی هەبوو، لەوانە بڵاوكردنەوەیی بیری شۆڕشی ئیسلامی لە جیهانی عەرەبی، فراوانكردنی باڵادەستی شیعە بەسەر هەموو ئەو ناوچە و دەرەوە و هەوڵدان بۆ پاكتاوی دەوڵەتی جوو.تاوەكوو (2014) بڕوایان بەوە بوو ئەو خەونە دێتەدی.
عێراق لەدوای جەنگی ئەمەریكا لە (2003) لە دەستیان دەرچوو، حزبوڵڵا بەبێ كاردانەوەی راستەقینەی ئیسرائیل دەستی بەسەر لوبنان داگر، لەدوای هاوكارییەكانیان بۆ رزگاركردنی دەسەڵاتی ئەسەد لە راپەرینە جەماوەرییەكانی دژی حكومەت سووریاش لە دەستیان دەرچوو.
هیلالی شیعی تەواوكرابوو، ئێران بە درووستكردنی پەیوەندی وشكانی لەژێر دەسەڵاتی خۆی لە رۆژهەڵاتی سنوورەكانی پاكستان تا دەریای ناوەند. حوسییەكانیش باكووری یەمەنیان داگیركرد، پاشان ئەو باڵە بەشی باشووریشیان داگیركرد، لە لایەكی دیكەوە پەیوەندیان لەگەڵ سەركردایەتی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزە درووستكرد، جوو و سامیرە لە هەموو لایەك دەورە درابوون، بەڵام گرەوی گەورەی ستراتیژی یەحییا سینوار لەپێناو هەڵگیرسانی ئاگر لە هەموو بەرەكانی جەنگ دژ بە ئیسرائیل شكستی هێنا، خەونی گەورەیان بوو بە دێوەزمە، لە (2024) تاران هەموو تەقەمەنییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستدا، ئەوەی ماوە كەوتە ژێر مەترسی، دۆخەكە زۆر مەترسیدار بوو، بە شێوەیەك بوو زۆربەی چاودێران بۆ ساڵی داهاتوو چاوەڕوانی هەژانێكی گەورەیان لە ناوخۆی ئێران دەكرد تادەگاتە كەوتنی.
خەونی دووەم، خەونی هاوبەشی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن زاید ئال نیهان، فەرمانڕەوای ئیمارات كە هاوپەیمانیەكی گەورەیە بەچاودێری ئەمەریكا بە سەركردایەتی هاوبەشی نێوان ئیسرائیل و سعوودیە و ئیمارات و وڵاتە عەرەبییە میانڕەوەكان، هاوپەیمانیەكە ئامانجی رێگری لە دوژنایەتی ئێران و بونیادنانی بنەمایەكی ئەمنی و ئابووریی هاوبەشە.
لەو خەونە گەورە شوێنێك بۆ خەونی مەسیحیانی بچووك بۆ حاخامەكان لەو ئیئتلافە هەیە، بەشی رۆژئاوا و غەزە و ئاوێتبوونی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رووی مۆرك و پێگەی مافەكانی مرۆڤی لەخۆی گرتووە، پێویستە بگوترێت هاوبەشە عەرەبەكان لەو خەونە بەتایبەت سەبارەت بە دۆخی فەڵەستینییەكان هیچ دڵەڕاوكێیەكیان نەبوو، پێویستیان بە پارێزگاری دیموكراسی بوو لە ئیسرائیل.
ساڵێك پێش ئێستا دەركەوت ئەو خەونە پاشەكشەی كردووە، ئێران پەیوەندی شیعی تەواوكردووە هەنگاو بەرەو ئەتۆم دەنێت، جەماوەر لە ئیسرائیل دابەش لەسەر گۆڕینی سیستەم دابەش بوونە. لە حەوتی ئۆكتۆبەر بنیامین ناتەنیاهۆ زۆر بە شكستخواردووی دەركەوت.
لە هەمان كاتدا پەیوەندییەكانی سعوودیە و ئیدارەی ئەمەریكا لە بنەستدا بوو، سعوودیە رازی بوو لەسەر دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران، ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئەو بایەخەی لەدەست دا.
ئەو گۆڕانكارییە بەهۆی ئەو دەستەكەوتانە بووە كە بووە مایەی سەرنجراكێشانی دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریكا لە دژایەتی بەرەی شیعی، ئێستا بایەخێكی نوێ بە هاوپەیمانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی سوننەی میانڕەو هەیە، ئێران بە هەڕەشە دادەندرێت.
بەڵام برەوەی گەورە لەم ساڵەی دوایی بەتایبەت ئەوانەن كە خەونی سێیەمیان هەیە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا میر تەمیم ئال سانی، میری قەتەر و ئەحمەد شەرع، فەرمانڕەوای نوێی سووریا.
خەونی هاوبەشیان سەپاندنی ئیسلامیی سیاسی سوننیە، كە باڵی میانڕەو پارتی دادوگەشەپێدانە لە توركیا، باڵی توندڕەو قاعیدە و رێكخراوە جیهادییەكانە.بەر لە (10) ساڵ لە بەهاری عەرەبی كاتێك محەمەد مورسی، نوێنەری ئیخوان موسلمین بە سەرۆكی میسر هەڵبژێردرا، ئەو خەونە لە رێگەی هاتنەدی بوو، بەڵام ئەو كودەتایەی كە مورسی پێ لادرا ئەو پڕۆسەی شكستپێهێنا.
هەڵوەشاندەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئەو خەونەی داوە بە ئەردۆغان و هاوبەشەكانی، وایكرد بگەڕێنەوە بۆ زیندووكردنەوەی خەونەكەیان.
ئەو سێ خەونە بە تەواوی لەگەڵ یەك جیاوازن، وامان لێ دەكات كە سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان بۆ داهاتوو دابڕژینەوە، سەركەوتنی توركیا لە روخاندنی بەشار ئەسەد و دووخستنەوەی گرووپە شیعەكان دەخوازێت ئێران و توركیا راستەوخۆ بەرەنگاری یەكتر ببنەوە، ئەو دوو وڵاتە ماوەیەكی زۆرە نێوانیان ئاڵۆزە، یەكێك لەو بابەتانەی بۆتە ئاڵۆزی نێوانیان كەمینەی ئازەری لە ئێران و سوننە لە عێراق و پاڵپشتی سەربازی ئازەربایجانە.
لە رووداوەكانی ئەو دواییە هەردوو وڵات قەیرانێكی قووڵی دیپلۆماسیان هەیە، كە دەكرێت ببێتە هۆی پچڕاندنی پەیوەندییەكانیان.
ئەو دۆخە ئەگەری درووستكردنی نزیكبوونەوەیەكی لەنێوان خەونی توركیا ــ قەتەر و خەونی ئیسرائیل ئیمارتی هەیە، سەرەڕای ئاڵۆزییەكان لەسەر دۆزی فەڵەستین و دۆزی كورد، بەڵام هەندێك بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب هەیە پێویستی بە سەقامگیری سیستەمی نوێی سووریا هەیە، بۆ رێگری لە هێزە تیرۆرستییەكان و خواستی تێكشاندنی چالاكییەكانی سوپای پاسداران و هێزی قودس بۆ گەیشتن دەستبەركردنی جووڵەی دەریای و بەهێزكردنی توانای ئازەربایجان بەرانبەر هەڕەشەكانی ئێران.
ئەستەمە پێشبینی رووداوەكانی داهاتوو بكەین، بەڵام ئەگەر جەنگ بووستێت و بگەن بە دەستەواژەیەكی هاوبەش لە پڕۆسەی سیاسی لە كەرتی غەزە و ناو سنوورەكانی دەسەڵاتی فەڵەستین، ئەگەری بەهێز ئەوەیە دیدێكی دیاریكراو لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل گەشە بكات، خاڵێكی دیكەی چاوڕوانكراو تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئێرانە، لە پاڵ ئەوەشدا هەنگاوەكان بەرەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و سعوودیە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، چاوەڕوانییەكی دیكە ئەوەیە گرووپەكانی ئێران و حوسیەكان لە یەمەن بەردەوامبن لە هەڵوەشانەوە، لە پاڵ ئەوانەشدا ئەگەر هەیە هەژانێكی گەورە لە سەقامگیری ناوخۆیی لە ئێران رووبدات.
سەرچاوە: مەرکەزى ناتوور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment