130 هەزار جەنگاوەر مەشق پێكراو ئامادەن بۆ چوونە ناو سوریا
وەرگێڕانی: هیوا جاسم
ئیدارەی نوێی سوریا ڕووبەڕووی یەكێك لە ئاڵۆزترین ڕێگەكان دەبێتەوە لە پێكهێنان و بننیاتنانەوەی سوپایەكی یەكگرتووی سووریی، ئەویش تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) یە.
لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سوریا نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەسەر دەستی کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتیی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی چەکداری، بەرپرسانی ئێران چەندین جار لێدوانیان بە ڕەتکردنەوەی ئەو دۆخە نوێیە داوە کە دوای کشانەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی ئێران لە دیمەشق و گرتنەبەری زاڵ بوو لە بەرامبەردا زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی، لەنێویاندا ئەمریکا، شاندەکانی خۆیان نارد بۆ سوریا بۆ ئەوەی لە پێشهاتە سیاسییە نوێیەکان تێبگەن و یارمەتی سوریا بدەن لە دەرچوون لە قەیرانەکانی کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکردووە.
هەڵوێستی ئێران و لێدوانەکانی ڕێبەر
تاران بە شێوەیەكی فەرمیی هەڵوێستی خۆی لە بارەی ئەو گۆڕانكارییە نوێیەی لە سوریا هاتووەتەوە ئاراوە دەردەبڕێت و ئەو دەسەڵاتە سیاسییە نوێیەی لە سوریا دوای لەكارخستنی بەشار ئەسەد دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست بە هەموو شێوەیەك ڕەتدەكەنەوە، ئەم هەڵوێستەش ڕوونتر دوای ئەوە هاتوون كە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، لە وتارەکانیدا چەند جارێک دووپاتیکردەوە کە ئەو ناوچانەی سوریا کە بە "داگیرکراو" وەسفی کردوون، "بێ گومان لەلایەن ئەو گەنجە ئازایانەی سوریاوە ڕزگار دەکرێن". هەڵوێستی خۆی لە ٣ی كانوونی دووەمەوە دووپاتکردەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژەیەکی ڕوونی بۆ دەسەڵاتدارەكانی ئێستای سوریا دەربڕێت وتی، “ئەوانەی ئەمڕۆ بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە و شانازی دەکەن، ڕۆژێک دێت دەكەونە ژێر پێی ئیمانداران”.
ئەم جۆرە لێدوانانەی لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییە خێراکان ئاماژەن بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوسەنگی هێز و هاوپەیمانییە ناوچەییەکان، لەگەڵ بەردەوامیی گرژیی نێوان ئێران و دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق.
هێزەکانی بەرەی مقاومە لە سوریا ئامادەن بۆ دەستپێکردنی چالاکییەکانیان لەو چوارچێوەیەدا، ئەحمەد بەخشیش ئەردەستانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوە، کە گرنگترین لێژنەی نێو پەرلەمانی ئێرانە، لە بارەی ئەگەری پێکهێنانی حکوومەتێکی هەمەلایەنەی دیموکراتیی لە سوریا، بە ماڵپەڕی “ڕوانگەی ئێران”ی ڕاگەیاند: “ئەوە وا دەردەکەوێت کە پێکدادانی چەکداریی لە سوریا بەردەوام دەبێت، تەنانەت ڕەنگە خراپتریش بێت.”
ئەردەستانی باسی لە "ململانێ توندەکانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە مەزهەب و نەتەوە جیاوازەکان" کرد و وتی: "بە دوور نازانرێت کوردی سوریا، دروز، عەلەوییەکان، گروپە عەلمانییەکان و تەنانەت گروپە سەلەفییە سوننەکانیش کە لەگەڵ تەحریر شام ناکۆکن بە ئاسانی دەستبەرداری چەکەکانیان بن لە بەرژەوەندی حکومەت و دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا”.
هۆکاری بەردەوامیی گرژییە سەربازییەکان لە سووریادا زۆرن
ئەو پەرلەمانتارە باسی لە ڕۆڵی دەستەی تەحریر شام کرد لە حکومەتی نوێ لە سوریا و وتی: ئەو کەسانە خۆیان بە باڵاتر لە باقی کوتلە چەکدارەکانی سوریا دەزانن لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لە دیمەشق، و... ئەگەر فراکسیۆنەکانی تر ڕازی نەبن هاوکاریان بکەن یان چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی کاتیی بکەن، ئەوا هێزی سەربازیی بەکاردەهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان."
ئەردەستانی جەختی لە هەمەجۆریی تائیفی و نەتەوەیی لە سووریا کردەوە، پێشبینی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لەگەڵ حکومەتی نوێ دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە “عەلەوییەکان کە نوێنەرایەتی گەورەترین کەمینەی ئایینی دەکەن لە سووریا، ڕەتکردنەوەی خۆیان نیشانداوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی کاتیی و بە هەمان شێوەش کورد ، کە بە گەورەترین کەمینەی نەتەوەیی لە سوریا دادەنرێت، ئەوان لەگەڵ هەندێک لە نەیارانی چەکداری هاوپەیمانی تەحریر شام سەرقاڵی ململانێی چەکداریین”، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم گرژییانە ڕەنگدانەوەی “دیمەنی ئاڵۆز” لە سوریا، کە “هێزە ناوخۆییەکان خەبات دەکەن”. "چەندین، بە پشتیوانی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کە بەرژەوەندییەکانیان دژ بەیەکن، ئەمەش ڕێگا دەکاتەوە بۆ ئەوەی ململانێ سەربازییەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردەوام بن".
ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی دروستکردنی "کۆماری دیموکراتی کورد" دەدات کە کوردانی عێڕاق و سوریا بگرێتەوە، یان لانیکەم کورد لە سوریا بگۆڕێت بۆ قەوارەیەکی خۆسەریی هاوشێوەی دۆخی کوردستانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا که ئەم جۆره پێشنیازانه لای حکومەتی تورکیاش قبووڵ کراو نین و ڕایگه یاند، سەرۆك كۆماری تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆگان "هه وڵ ده دات ڕۆڵی ئێران له سووریا به ڕۆڵی تورکیا بگۆڕێت و بنکه سه ڕبازییه کانی تورکیا لەو وڵاته دابمەزرێنێت و ئەم ڕێبازه ش له گه ڵ به ڕژه وه ندییه کان ناکۆکه یه " لە وڵاتانی عەرەبی”.
عەلەوییەکانی سوریا ئەو حوکمڕانییە قبوڵ ناکەن
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە، “هەموو ئەو داتایانە پشتڕاستی دەکەنەوە کە بوارێکی زۆر هەیە بۆ بەردەوامیی گرژییە سەربازییەکان لە سووریا، لە ژێر ڕۆشنایی ململانێی بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئایندەی ئەم وڵاتە”، بە ئاماژەدان بەو خۆپیشاندانانەی کە عەلەوییەکان لە سووریا ڕێکیدەخەن ، و ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، سەرەڕای ئەوەی ڕایگەیاند کە عەلمانییە و دەستوەردانی لە کاروباری ئایینە جیاوازەکاندا نەکردووە، بەڵام ئیمتیازێکی ڕوونی بە عەلەوییەکان بەسەر باقی مەزهەبەکانی سوریادا بەخشی، و لە سەربازی دیاردا دایاننا و هەڵوێستە سیاسییەکان.
ئەگەر حکومەتی نوێ لە سوریا بێلایەن بێت بەرامبەر هەموو مەزهەبەکان و گروپێک لە گروپێکی تر جیا نەکاتەوە، ڕەنگە عەلەوییەکان و تەنانەت شیعەکانی سوریاش بتوانن خۆیان لەگەڵ ئەم حکومەتەدا بگونجێنن، بەڵام ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت کە قاسم سولەیمانی نزیکەی ١٣٠ هەزار کەسی وەک... بەشێک لە هێزەکانی بەرخۆدانی سوریا، و ئەمانە لە بنەڕەتدا سەر بە گەلی سوریان، کە زۆرینەیان شوێنکەوتووی مەزهەبی شیعە یان عەلەوین.
ڕۆڵی "هێزەکانی خۆڕاگری سوریا" کەمبووەتەوە
ئەردەستانی ئاماژەی بە میلیشیا سوورییەکان کرد کە لەلایەن ئێرانەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە بە ناوی (بەرەی مقاوەمەی سوریا) ناوی بردوون و لە هەندێک ڕاپۆرتدا بە "بەسیجی سوریا" ناوی بردووە و وتی کە ئەوان "ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە پاراستنی ڕژێمی بەشار ئەسەد وشکستپێهێنانی داعش، بەڵام سوپای سوریا ڕێگەی نەدا ئەم هێزانە ببنە بەشێک لە پێکهاتەی سەربازیی دەوڵەت، هاوشێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، کاتێک دەستەی تەحریر شام هێرشی کۆتایی لە دژی ڕژێمی ئەسەد ئەنجام دا، هێزەکانی بەرەی مقاوەمە لە سوریا هیچ پشتیوانییەکی بۆ پاراستنی ڕژێمەكە نەکرد.
ئەردەستانی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو هێزانە هێشتا لە سووریا ئامادەن و چاودێری دۆخی ناڕەزایی دەکەن و توانای جووڵەیان هەیە و هەر بۆیەش بەدووری نازانرێت عەلەوییەکان بە ئاسانی ملکەچبوون بۆ حکومەتێکی نوێی سوریا قبوڵ بکەن، مەگەر ئەم حکومەتە توانای سەپاندنی هەبێت کۆنتڕۆڵکردنی بە زۆر یان باشترکردنی دۆخی ئابووری عەلەوییەکان، لەم حاڵەتەدا، ڕەنگە عەلەوییەکان هەست بە دڵنیایی بکەن سەبارەت بە بژێوی ژیانیان، ئەمەش ڕەنگە ڕێگرییان لێبکات لە یاخیبوون لە حکومەتی نوێ.
سیاسەتی ئێران بەرامبەر سوریا: بێدەنگیی كاتیی
ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ئاماژە بەوە دەدا کە سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە سوریا لە ئێستادا بە بێدەنگی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم بێدەنگییە بە مانای بێباکی نییە و دەشڵێت: دەزانین کە ڕێكخراوی تەحریرشام ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە سوریا، هەر بۆیەش "پێویستە ناكات ئێران كۆسپی زیاتریان بۆ دروست بکات".
ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرکردەکانی ئێستای سوریا، ئێران بە دەستوەردان لە کاروباری سوریا تۆمەتبار دەکەن و بەپێی تێڕوانینی ئەوان ئێران بە لاوازترین ئامانجی خۆیان دەزانن.
سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەحمەد بەخشایەش ئەردەستانی ڕایگەیاند کە لێدوانی ڕێبەری ئێران سەبارەت بە ڕاپەڕینی “گەنجانی سوریا – بەرەی مقاوەمە” بەو مانایە نییە کە ئێران بەنیازە پشتیوانی لە گرووپەكانی بەرەی مقاوەمە لە سوریا بکات، بەڵکو ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی نوێ لە سوریا ناتوانێت ڕووبەڕووی ئەو كێشە و زەحمەتییە زۆرانە ببێتەوە کە چاوەڕێی دەکەن.
ناوبراو پاساو بۆ ئەم قسانە دەهێنێتەوە و دەڵێت: لە داهاتوودا سوریا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە لەسەر ئاستی ئەمنی و بژێوی ژیان، لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەشدا گەنجان لە سوریا خۆکارانە هەنگاو دەنێرن بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوەکان بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی نوێی سوریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment